لە حاڵێکدا کە ئاگربەست لە سووریە لە ئارادایە و هەر کام لە لایەنەکانیش یەکتر تاوانبار دەکەن کە ئاگربەستەکەیان شکاندووە، هەوڵەکان بۆ دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکان بەردەوامن بەڵام ئەو هەوڵانەش بە هەندێ هۆکاری نادیار وەدوا دەکەون.
بڕیار بوو لە ئەگەری بەردەوامی ئاگربەست لە سووریە، لە سەرەتای مانگی مارسەوە، هەوڵەکەان بۆ وتووێژ و موزاکەرە دەست پێبکەنەوە. ئاگربەست لە ٨ی ڕەشەممەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بە شلی و هەندێ پێشێلکارییەوە بەردەوامە.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری سوورە دەڵێ: بە هۆی کێشە و گیروگرفتی تەکنیکی، درێژەپێدان بە وتووێژەکان بۆ کۆتایی پێ هێنان بە شەڕی ناوخۆیی لە سووریە تا ١٠ی مانگی مارس وەدوا کەوتوون، لە هەمان کاتدا کاناڵێکی تەلەڤیزیۆنی نزیک لە سووریە دەڵێ وتووێژەکان لە ١٣ی مانگی مارس دەست پێدەکەنەوە.
لە قسە لێدوانەکانڕا وا دەردەکەوێ کە وتووێژ و دان و ستانەکان بە شێوەیەکیناڕاستەوخۆ دەبن، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە کار و باری سووریە، ستیفان دی میتسۆرا بە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی گوتووە کە وتووێژەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێن.