بڕیاری یەکێتی بۆ پاشگەزبوونەوە لە ژێر گوشاری قاسم سلێمانی، کێشەی لێ کەوتەوە

0
1532

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی سەردانی قاسم سلێمانی بۆ هەولێر، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لەلایەن بارزانی بێ ئاکام مایەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەربەیانیی ئەمڕۆ وەدەست ناوەندی ڕۆژی کورد کەوتوون و بە هۆی دڵنیا نەبوون لە سەرچاوەکان، بڵاومان نەکردوونەوە و ئێستا لە چەند سەرچاوەی تر و بەتایبەت ڕۆژنامەوانی ناسراوی کورد، عەلی جەوانمەردیەوە بڵاو بوونەوە، قاسم سلێمانی و هەیئەتێکی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی سلێمانییان کردووە و توانیویانە باڵی مەلا بەختیار و هێرۆ خان، بۆ لای خۆیان ڕاکێشن.

عەلی جەوانمەردی نووسیویەتی : قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودسی ئێران ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەڕ بە یاوەریی گرووپێک لە فەرماندەکانی سپای قودس و بە پشتیوانیی مەلا بەختیار، پاڤێل تاڵەبانیی کوڕی جەلال تاڵەبانی کە زاوای مەلا بەختیارە، عیماد ئەحمەد، قادر عەزیز و ئاسۆئاڵمانی لە ئەندامانی ڕێبەری و پلە باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،چوونەتە شاری کەرکووک و بە ئامانجی هەڵەشاندنەوەی گشتپرسی لە کەرکووک، دەستیان بە کۆکردنەوەی سندووقەکانی دەنگدان بۆ ڕێفراندۆم کردووە کە لە گەڵ دژایەتیی دوکتور نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک بەرەوڕوو بوونەتەوە.
ئەو گرووپە لە ڕێبەریی یەکێتی بە فەرمانی قاسم سلێمانی، سەدان کەس لە هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتیان بۆ کەرکووک ڕاگواستووە.
فەرماندەی سپای قودسی ئێران ئێستا لە کەرکووکە و هاوکات هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری کەرکووک لە حاڵەتی ئامادەباشی دان، جوانمەردی لە درێژە دا دەڵێ: سەرچاوەکانی من باس لەوە دەکەن کە چوونی قاسمی سلێمانی بۆ کەرکووک بە ئاگاداریی تورکیە و بەغدا بەڕێوەچووە و لەو بارەیە دا کەسانی نزیک لە مەلا بەختیار ئامادە نەبوون لێدوان بدەن، بۆیە ناتوانم ئەو هەواڵە بە تەواوی پشت ڕاست بکەمەوە

ئاکامی ئەو سەردانەی قاسم سلێمانی بۆ سلێمانی، ڕاگەیێندراوێکی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانییە کە ئەمشەو لە ماڵپەڕەکانی بڵاو بۆوە و باس لە دانیشتنێکی چڕ لەسەر بەڕێوەچوونی گشتپرسی دەکات و داوا دەکات ئەندامانی یەکێتی دەنگ نەدەن.

ڕاگەیێندراوەکەی یەکێتی ئاماژە بە لایەنەکانی دانیشتنەکە ناکات بەڵام زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لایەنی سەرەکیی دانیشتنەکان، مەلا بەختیار و هێرۆ خان و پافیل ـی کوڕی مام جەلال و زاوای مەلا بەختیار و قاسم سڵێمانی و هەیئەتەکەی بوون.

لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی رێكخستنی ی.ن.ك-دا هاتووە ئەمڕۆ لەسەر ریفڕاندۆم و دەرئەنجامەكانی زۆرترین قسە و باس كراوە, ئێمە وەك مەكتەبی رێكخستنی ی.ن.ك ئەو بەدیلانەی لەلایەن ئەمریكا و ئەوروپا بۆ دواخستنی ریفڕاندۆم خراوەتەڕوو لەژێر چاودێرdی نەتەوەیەكگرتووەكان بەهەنگاوی باشی دەزانین و بەڕەچاوكردنی ئەو مەترسیانەش كە  لەسەر هەرێمەكان دروستبووە, پێمان باشە پرسی ریفڕاندۆم لە ئێستادا دوابخرێت, لە كاتێكی تر و ئامادەسازی ناوخۆیی و سەرەكی زیاتردا ئەنجامبدرێت

هەروەها  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى مه‌لا به‌ختيار روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێيدا رايگه‌ياندووه‌، كه‌ پێشنيازى دواخستنى ريفراندۆميان خستووه‌ته‌ به‌ر ده‌ست مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.

مه‌لا به‌ختيار نووسيويه‌تى: “میدیاكان بەناوی بافڵ تاڵەبانییەوە بڵاویانكردووه‌تەوە گوایە یەكێتی و پارتی لەسەر دواخستنی ریفراندۆم و قبوڵكردنی بەدیلی نەتەوەیەكگرتووەكان رێكەوتون ئەم هەواڵە بە هەڵە بڵاوكراوەتەوە”.

ئەوەش هاتووە: “راستییەكەی ئەوەیە كە یەكێتی پێیوایە لەبەر بارودۆخی جیهان و ناوچەكە و عیراق و كوردستان و رەچاوكردنی دەستپێشخەرییەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان و دەوڵەتانی دۆست پێویستە و لەخزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەكانی گەلەكەمان”.

هەر لەو پێوەندییە دا ئالا تاڵه‌بانی داوای كردووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، با له‌ كه‌ركووك و “ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان” پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چێت.بەڵام لە بەرانبەر دا نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی و پارێزگاری كه‌ركووك، هه‌ڵوێستێكی جیاوازی هه‌بووه‌و پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ كه‌ركووك ده‌ربڕیوه‌و داوایكردووه‌ كه‌ نابێت له‌ كه‌ركووك دوابخرێت

لە هەمان کاتدا لە ئێستادا لە نزیک مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکووک دەنگی تەقە دەبیسترێ

بە پێی ئەو زانیارییانە، قاسم سلێمانی هەڕەشەی توندی لە یەکێتی کردووە و ئاماژەشی بەوەداوە کە هێز و مووشەکمان بۆ هێناونە سنوورەکان و هێرشتان دەکەینە سەر.

هەروەها دەگوترێ قاسم سلێمانی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی چەندین بەڵگەی گەندەڵیی ماڵی لە لایەنی یەکێتی کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەردەستی ڕۆژی کورد کەوتوون، لە ئێستادا هەوڵێکی زۆر بۆ کودەتا بە دژی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک دەستی پێکردووە و ئاڵا تاڵەبانیش بەشێکە لەو پیلانە و لە بەغداوە ڕاسپێردراوە و تەنانەت لە ڕێگای تەلەفوونەوە هەڕەشەی لە نەجمەدین کەریم کردووە.

تا ئێستا، پارتی بە فەرمی هیچ هەڵوێستێکی لە دژی ئەو بڕیارە نەنواندووە بەڵام هەندێ ماڵپەڕی سەر بە پارتی دژکردەوەی توندیان نواندووە.

یەکێتیی نیشتمانی بەردەوام بە دژی ڕاستوێژییەکانی ناوەندی ڕۆژی کوردیش لە پیلانەکانی ئەو حیزبە بە دژی کوردی ڕۆژهەڵات وەستاوە و چەندین جار لە ڕێگای جیاجیاوە هەوڵی داوە ئەو ناوەندە ڕاستوێژ و چاونەترسەی کورد کڕ و بێدەنگ بکات.

ئەو ڕاگەیێندراوەی یەکێتی لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە تێچوویەکی زۆر بۆ سەربەخۆیی و گشتپرسی کراوە و کوردستانییان بە گشتی ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی ڕاگەیاندووە و لە وڵاتانی بیانیش دەنگدان هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی زانیارییەکان، خەڵکی شاری ڕانیە، قەڵادزی و کەرکووک، ئامادە نین بە پیر بانگەوازییەکەی یەکێتییەوە بچن و ئامادەی دەنگدانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت