ڕۆژی كورد : ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر پێنج و ٢٣ خوله‌كی سه‌ر له ئێواره بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به هێزی ۳.۲ به پێوه‌ری ریشتێر شاری نه‌غه‌ده‌ی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌رزاند .
به پێی لێدوانی یه‌كێك له دانیشتوانی شاری نه‌غه‌ده ، بوومه‌له‌رزه‌كه به ته‌واوی هه‌ست پێكراوه و ترسی خستۆته ناو به‌شێك له خه‌ڵكی شاره‌كه .
هه‌روه‌ها به پێی راگه‌یاندنی دامه‌زراوه‌ی ژێئۆ فیزیكی زانكۆی تاران ، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له قووڵایی ١٠ كیلۆمیتریی زه‌وی ڕوویداوه ، تا ئێستا له پێوه‌ندی به ئه‌گه‌ری خه‌ساره ماڵیه‌كان زانیاریه‌كی ئه‌وتۆ له به‌ر ده‌ست دانییه ، به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌كه خه‌ساری گیانی به دواوه نه‌بووه .