حەسەن ڕەحمانپەنا : کڕێکاران و کۆمۆنیستەکان شلگیرترین خەباتکاری بۆاری کۆتایهێنان به ستەمی نەتەوایەتین

0
2547

بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆمەڵە لە کوردستانی خۆرهەڵات و دەست بە چالاکی و تێکۆشان کردنی ئەو حیزبە لە گۆرەپانی سیاسیی کوردستانی خۆرهەڵاتدا، ڕۆژی کورد پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە سەرجەم ئەو کەسانەی کە بە جۆڕێک لە جۆرەکان خۆ لەو حیزبەدا دەبیننەوە ده‌كا .

ڕۆژی کورد بەو بۆنەوە، وێڕای سپاس و پێزانین، چەند پرسیاڕێکی ئاراستەی بەریز، حەسەن ڕەحمانپەنا، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، كردووه‌ و به‌ڕێزیشیان به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ .

ڕۆژی کورد: كۆمه‌ڵه‌ تا چه‌ند هه‌وڵی لێك نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ لێك دابڕاوه‌كانی داوه‌ و ده‌دا ؟

حەسەن ڕەحمانپەنا: دابڕانی نێو کۆمەڵە لەسەر به رژەوەندی شەخسی و تاکە کەسی نەبووە ،بەڵکوو به هۆی جیاوازی سیاست، بەرنامە، ئاسۆی دواروژ و هەروەها شێوه ی کاری ڕێکخراوە یی ڕوویانداوە. جیاوازییه کان بنەڕەتین و لایەنەکان وەکوو حیزبی به ته واوی جیاواز دەرکه وتون. هە ربویه مەجالێک بۆ نزیکبوونەوە وەک یەک ڕێکخراوی هاوبەش به کراوە و کردەیی نازانم و ئێمه نەک هیچ هەوڵێک لەو بابەتەوە نادەین، بەڵکو خەڵکیش چاوەڕوانی وەها پرۆژەیەکی نەکراو و نەگونجاو ناکەن.

ڕۆژی کورد: تا چه‌ند كۆمه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر ڕێبازی سه‌ره‌كیی خۆی درێژه‌ به‌ كار و چالاكیه‌كانی ده‌دا؟

ڕەحمانپەنا : کۆمەڵە به‌ تەواوی لە سەر ڕێبازی ناسراو و پێناسەی ناو جەماوەری خەڵک، ل وانه کۆمۆنیست بوون، پشت به‌ستن به هێزی چینی کڕێکار وەک چینی گۆرکەنی نیزامی سەرمایەداری، ڕێکخستن و وشیار کردنەوەی ئەو چینه لە ڕێکخراوی شورشگیر و سەرتاسەری خۆی، به رقه رار کردنی دەسەڵاتی جەماوەرله ڕێگەی شۆراکانی هەڵبژادەی خەڵک له خواره وه بو سه ره وه و خۆنەبستنەوە به هیچکام لە باڵ و جەناحەکانی سەرمایەداری و ئەمپریالیستەکان و هەروەها هه وڵدان بۆ دابین کردنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی کوردستان له سه ر بنەمای دەنگی ئازادانەی خۆیان تا ئاستی جیابونەوه و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ.

ڕۆژی کورد: كام یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌كان له‌ سه‌ر هه‌مان ڕێبازی سه‌ره‌تای دامه‌زرانیانن؟

ڕەحمانپەنا : به باوەری من و به شاهیدی خەڵکی کوردستان و لایەن و هەڵسووراوانی سیاسی و شارەزا لە مێژووی کۆمەڵه، تەنیا کۆمەلە ، ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێرانه که لە سەر بنه ما سەرەکیەکانی دامەزراندنی خۆی کە لە پرسیاری پێشوودا ئاماژم پێدان ماوە و ئەو بنەمایانەی لەگەل سوسیالیسمی زانستی ئەمرۆ به رۆژ کردەوەتەوە.

ڕۆژی کورد: هه‌ستی چینایه‌تی له‌ لای كۆمه‌ڵه‌ به‌هێز تره‌ تا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی؟ راتان چییه‌ ؟

ڕەحمانپەنا: مێژووی خەباتی چینایەتی و هەست به نابەرابەری چینایەتی به هەزاران سال لە هەستی نەتەوایەتی کۆنترە و کۆتایی به ستەمی نەتەوایەتی زۆر زووتر لە چەوسانەوەی چینایەتی مسۆگەر دەبێت. کەوایە هەر تێکۆشەڕێکی خەباتی چینایەتی دەتوانێت چالاکی کۆتایی هێنان به چەوسانەوەی نەتەوەی بێت ، بەڵام بەرعکسەکەی راست نییه. ئێمه خەباتکاری بواری خەباتی چینایەتین و هەڵسوراوی کۆتای هێنان به ستەمی نەتەوایەتیشین و ئەم دووانه لە یەک جیاناکەینەوە. لە ڕێکخراوێکی هاوبەش و به پشت بستن به چینی کڕێکار و چەوساوی کۆمەڵگا بۆ کۆتایی هێنان به هەر دوو ستەمەکە خەبات دەکەین.مێژوو نیشانی داوە کە کڕێکاران و کۆمۆنیستەکان شلگیرترین خەباتکاری بۆاری کۆتایهێنان به ستەمی نەتەوایەتیشن.

ڕۆژی کورد: په‌یام به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه؟‌

ڕەحمانپەنا: سڵاو دەنێرم بۆ هەموو ئازیزانی گیان بەختکردوو و بنەماڵە خۆشەویستەکانیان. به هێزبوونی کۆمەڵەیەکی کۆمۆنیست، به بەرنامە و ڕێبازی سوسیالیستی دەتوانێت خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێران لە هەموو بوارەکانی چینایەتی، نەتەوەیی، ڕه گه زی وتاد، … بە سەرئەنجام بگەیەنێت. به هێزکردنی کۆمەڵه لە ساڵیادی ئەم ڕێکخراوەدا، داوخوازی ئێمه و رێگای کەم ئازار و سەرراستی خەڵکی کوردستان لە گەیشتن به ئاوات و ئاره زوەکانیانه

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.