به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ ڕژیمی ئێران مه‌لا وشیاری تیرۆر كردووه‌

0
1378

لە كاتی ره‌وڕه‌سمی به‌ خاكسپاردنی مامۆستای ئایینی شەهید د. وشیار ئیشماعیل ، حاجی كاروان لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان باس له‌وه‌ ده‌كا كه‌ تەنیا ئامانجی بەتیرۆر گرتنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل ئەوەیه‌ كە رێگری كردووە لە كردنەوەی حوسێنیە، لە شاری هەولێر و ئەمەش بۆته‌ هۆكاری تیرۆر كردنی لەلایان وڵاتێكی ئیقلیمی و دراوسێوه‌ .
له‌و لێدوانه‌ی حاجی كاروان دا ئه‌گه‌ر چی ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ به‌ ناوی ڕژیمی ئێران نه‌دراوه‌ ، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ لای كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌چن

حاجی كاروان ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، لەكاتی ناشتنی شەهید د.وشیار ئیسماعیل رایگەیاند ئەم تیرۆرە گومانمان بۆ ئەوە دەبات كە شەهید یەكێك بووە لەوانەی رێگری كردووە لە كردنەوەی حوسێنیە، بەئامانج گرتنی شەهیدیش گومانی زۆرە كە لایانێكی ئیقلیمی بێت.

گومانەكان لەسەر ئێران لەگەشە كردن دایە و دواین لێدوانی سەڵاحەدین بەهادینیش ئاماژەیەكی روونە كە بەئامانج گرتنی مەلا وشیار تێكدانی یەكرێزی هێزە سیاسیەكانە، بۆیە دەلێت خوێنی مەلا وشیار دەكەین تیزاب و لە قورگی ئەوانە دەكەین كە نایانەوێت پێكەوە بژین.

پێشتر د.وشیار له‌ لێداوانێك دا به‌ دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران وتبووی : مەرگ ونەمان بۆ عەممامە ڕەشەکانی ئێران کە ڕۆژانە کورد وسووننەیان لە سێدارە دەدەن وخوێنیان بە حەڵاڵ دەزانن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت