ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی منداڵ، له شاره‌كانی بۆكان و مه‌ریوان چه‌ندین ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆر به‌م بۆنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی منداڵ، منداڵان شاری بۆكان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌مبۆلیك به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه، خوازیاری سه‌رنج دانی به‌رپرسانی شارستانی به داواكارییه‌كانیان بوون. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له حه‌ساری ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش به‌ڕێوه‌چوو، منداڵان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی ته‌فریحی له‌ئاستی شار بۆ منداڵان بوون و هه‌روه‌ها خوازیاری سه‌رنج دانی به‌رپرسان به‌م ته‌وه‌ره بوون. هه‌روه‌ها له شاری مه‌ریوانیش، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی منداڵ، ڕێوڕه‌سمێك له باخچه‌ی ساوایانی “گۆلها” له ئاوایی “به‌رقه‌ڵا” به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له سه‌عات ١٠ تا ١٢ پێش نیوه‌ڕۆ درێژه بوو و منداڵان به خوێندنه‌وه‌ی شێعر و سروود به پێشوازی ئه‌م ڕۆژه‌وه چوون. منداڵانی مەریوان ڕوخساریان بە ئاڵای کوردستان نەخشاندبوو.
پێوه‌یسته ئاماژه بكرێت، ڕۆژی جیهانیی منداڵ له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ژێر ناوی “پشتیوانی له منداڵان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت