به‌رپرسێکی سووپای پاسدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی: ڕێگە نادەین وڵاتانی نابەرپرس بارودۆخی سوریا ئاڵۆزتر بكەن

0
851

فه‌رمانده‌یه‌کی سووپای پاسدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ: ناهێڵن چەند وڵاتێكی نابه‌رپرس بارودۆخی سوریا ئاڵۆزتر بكەن.

ئاژانسی فارسی کۆماری ئیسلامی لە زاری مەسعود جەزائری جێگری سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای ئێرانەوە بڵاویكردەوە: تاران ڕێگا نادات بارودۆخی سوریا بگاتە ئاستی لەدەستدان و ڕێگەش نادات چەند وڵاتێك سیاسەتی نابەرپرسانەی خۆیان لەو وڵاتەدا جێ بەجێ بكەن.

.ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران لە قسەكانیدا لەبارەی ڕۆڵی سعودیە لە ناوچەكەدا گوتی: هەندێك وڵات دەیانهەوێت هێز ڕەوانەی سوریا بكەن و تارانیش ڕێگە نادات بارودۆخی سوریا لەوە زیاتر ئاڵۆز ببێت،

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: سعودیە توانا سەربازیەكانی خۆی لە یەمەن و سوریا لەدەستداوە و ئەگەر توانای ڕەوانەكردنی هێزی بۆ سوریا هەبوایە پێشتر ئەو كارەی جێ بەجێ دەكرد.

شایانی ئماژەیە کە ئێران چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ئامادەیی خۆی بۆ پاراستنی هەرێمیهەوایی سووریە لە ئەگەری داواکاری ئەو وڵاتە لە ئێران، ڕاگەیاند.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.