لە حاڵێکدا کە خەلکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە گشتی بە هۆی مەرگی هاشمیی ڕەفسەنجانی خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە و حیزبەکانیش لە راگەیێندراوی خۆیاندا باسیان لە جەنایەتەکانی ڕەفسەنجانی کردووە و هێشتاش چی وا بە سەر تیرۆر و شەهید کردنی ٧ پێشمەرگەی ئەو خاکە لەلایەن کۆماری تیرۆریستیی ئیسلامییەوە لە شەوی چلەی ئەمساڵ لەبەردەم قەڵای دێموکرات لە کۆیە تێپەڕ نەبووە، لایەنەکانی کوردستانی باشوور، شین‌گێڕی بۆ مەرگی ڕەفسنجانی دەکەن و ئەوەش نارەزایەتیی خۆرهەڵاتییەکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتۆتەوە.
ڕۆژی کورد: جیا لەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور بە تایبەتی نامەی سەرەخۆشی بە بۆنەی مردنی هاشمی ڕەفسەنجانی، پیلانداڕێژه‌ری تیرۆرە زنجیرەییەکان و لە ناویاندا پلاندانەری تیرۆری رێبەرانی کوردستانی خۆرهەڵات دوکتور عەبدورەحمان قاسملوو و دوکتور سادق شەرەفکەندی، کردووە، بەرپرسانی حیزبەکانی تریش بە فەرمی سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستە کردووە.
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی بە بۆنەی مەرگی ئەو تیرۆریستەی کۆماری ئیسلامی ، خۆی بە بەشداری خەمی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی زانیوە.
مەسعود بارزانی لە کاتێکدا خەلکی ئێران وەک یەک گەل پێناسە دەکات کە نەتەوەی کورد و نەتەوە بندەستەکانی ئێران، خۆیان وەک گەل و نەتەوە پێناسە دەکەن و دژ بەو پێناسەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن کە وەک قەوم دەیانناسێ و زمانەکەیان بە زمانێکی خۆجێی دەناسێنێ.
لەلایەکی ترەوە، کۆنسوولی ئێران لە هەولێر، ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی تایبەتی دوو ڕۆژەی بۆ هاشمیی ڕەفسەنجانی لەدارخست کە تێیدا ئەژمارێکی یەکجار زۆر لە هەموو حیزبەکان و کەسایەتی و سیاسییەکان و پارلمانتارانی هەرێمی کوردستانی باشوور، ئەنجومەنی وەزیران و … و بە وتەی خۆیان پیاو ماقووڵانی سلێمانی و هەرێم تێیدا بەشدار بوون، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ڕژیمی ئێران جیا لە تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، بەردەوام هەڕەشە لە هەرێم دەکات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه پێكهاتبوون له هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و حوسێن شوانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و سه‌عید مه‌سیفی ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ماته‌مینی و هاوخه‌می بۆ مه‌رگی هاشمی ره‌فسنجانی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتیشی كۆچكردنی هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ ئیران و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش.
یەکێتیی نیشتمانی بە ناردنی ئەو وەفدەش ڕازی نەبوون و وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی مردنی هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له‌شاری هه‌ولێر كرد.
هەروەها به‌شێكی زۆر له لقەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان کە ئێستا خۆی وەک دژبەرێکی کۆماری ئیسلامی و هاوپەیمانی وڵاتانی عەڕەبی دەردەخا، نامەی پرسە و ماتەمینی تایبەتییان بۆ کۆنسوولی کۆماری ئیسلامی ناردووە.
عەبدووڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پرسی ئێران لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی باشوور، لە وتووێژ لەگەڵ ڕووداودا، بەداخ بوونی خۆی بۆ مەرگی ڕەفسەنجانی دەربڕی و ڕەفسەنجانیی تیرۆریستی وەک گەورەزانا و هەروەها دۆستی کورد ناساند و ئاواتی خواست ئەوە دوایین خەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی باشوور پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی گه‌یانده هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی مه‌رگی هاشمی ره‌فسنجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و دەڵێ “به‌ناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە جه‌نابتان و خێزان و بنەماڵەی بەڕێزیان و هەمو ئەندامانی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران ده‌کەم”.
فواد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران كردووه به بۆنه‌ی مردنی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی پێشووتری ئێران و به كۆستێكی قورس ناوی ده‌بات.
پرسەنامەی فواد مه‌عسوم کە تێیدا هاشمی رەفسەنجانی بە شێخ و خەڵکی ئێران بە گەل ناو دەبا، جێگای سەرنجە و دەڵێت: “به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆكی ئهنجومهنیدیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رهیژێم له كۆماری ئیسلامیی و سه‌رۆكی پێشوتر شێخ هاشمیی ره‌فسنجانیی مان پێگه‌یشت كه‌وڵاته‌كه‌مان وه‌ك دۆستێك ده‌یناسێت له ساته زۆر دژواره‌كاندا هاوسۆزی بووه”.
کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان کە بە ئەدەبیاێکی هاوشێوەی کۆماری داگیرکەری ئیسلامیی ئێران دەستی پێکردووە، لە بەشێکی پرسەنامەکەدا دەڵێ “به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمى ره‌فسه‌نجانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دیاریكردنى به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران-مان زانى، به‌ناوى خۆم و هه‌ڤاڵانم له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مى خۆمان بۆ جه‌نابتان و گه‌لى ئێران ده‌رده‌بڕین”.
پەیوەندیی بەرین وهەمیشەیی و حاشا لێنەکراوی لایەنە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستانی باشوور لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و بەئاشکرا رادەست کردنەوەی پێشمەرگە و چالاکانی کوردستانی خۆرهەڵات بە ئێران، كه نكۆلی لێناكرێ و سه‌رجه‌م لایه‌نه ئیسلامیه‌كان جیا له به‌شدارییان له پرسه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر په‌یامی سه‌ره‌خۆشیشیان ناردووه كه له‌و نێوه دا ده‌توانرێ ئاماژه به كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بده‌ین.
هەرچەند بەشێک لە سیاسییەکان و بەتایبەت باشوورییەکان لایان وایە ئەوە لە ڕووی دیپلۆماتیکەوە وەک نەریتێکە و هیچ رەخنەی لەسەر نیە بەڵام چالاکان و چاوەدێرانی سیاسی و جڤاکیی کوردستانی خۆرهەڵات و بەشێک لە چالاکانی باشوور لایان وایە کە ڕێژە و شێوەی بەشداری لەو سەرەخۆشی و هەروەها ڕێژەی پەیامە ماتەمینەکان، نائاساییە و بە واتای ناسەربەخۆ بوونی هەرێم و کێبەرکێی حیزبییە لە باشوور بۆ بردنەوەی گرەوی هەڤاڵەتی و بەرژەوەندیخوازی و خۆش خزمەتی لەگەڵ ئێران کە پێشتریش لە سەردانەکانی قاسم سلێمانی و لاریجانی و سەحراڕوودیدا خۆی دەرخستووە.
بە زانا و پیاوچاک و دۆستی کورد ناوزڕاندنی هاشمیی ڕەفسەنجانی لەلایەن ،لایەن و کەسایەتییەکانی کوردستانی باشوور لە حاڵێکدایە کە لە دادگای میکونوس ـدا هاشمیی رەفسەنجانی وەک تاوانبار و بکوژی ڕێبەری کورد دوکتور سادق شەرەفکەندی ناسراوە و لەلایەن پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە، وەک تاوانبار ناوی دراوە.
ڕەفسەنجانی پلان‌داڕێژی تیرۆری دوکتور قاسملوویە، کەسێک کە لە گەرمەی پەیوەندی لەگەڵ سەدام حوسێن ـدا دیسانیش ئامادە نەبوو، کیمیابارانی هەڵەبجە نەبینێ و وەک یەکەم کەسایەتییەکان، ڕاشکاوانە مەحکوومی کرد و بە کۆمەڵکوژی ناو بردووە.
چالاکانی سیاسیی کوردستان لایان وایە کە ئەو شێوە خۆنواندن و خۆشخزمەتییانەی هەرێمی کوردستان و خۆبەکەم زانینیان لەهەمبەر کۆماری ئیسلامی کە تا ئێستا چەندین جار، ناڕەزایەتیی چالاکانی کوردستانی خۆرهەڵاتی لێکەوتۆتەوە، بەو واتایە دێت کە گەفەکانی هەرێم بە گشتی لە هەمبەر ئێران تەنیا ڕواڵەتین و نیشاندەری ناسەربەخۆیی هەرێم لە هەمبەر ئێرانە و کوردانی خۆرهەڵات ناتوانن پشت بە هەرێم و حیزبەکانی ببەستن.
ناوەندی ڕۆژی کوردیش لەمبارەوە بەداخ بوونی خۆی لەو شێوە هەڵوێست و جووڵانەی هەرێمی کوردستانی باشوور و حیزبەکانی و هەروەهاهەڵوێست و کردەی هاوشێوەیان لەهەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕێ و وەبیر لایەنەکانی کوردستانی باشووری دێنێتەوە کە تەنیا ڕێگای سەرکەوتنی کورد، یەکگرتووییە و لەو دۆخەدا باس کردن لە بەرەی یەکگرتوو و کۆنگرەی نەتەوەیی تەنیا دروشم و بەلارێدا بردنی رای گشتییە و لای وایە هەرێمی کوردستان بووە بە گۆرەپانی یاریی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان وه‌ك ئێران و توركیه و ئەوە بە داخ دەزانێ و لای وایە کە تەنیا تۆوی بێ متمانەیی لەناو ماڵی کورددا دەچێنێت.
تاهیر قەرەخان، یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کورد وێڕای بلاو کردنەوەی نامەکەی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێم ئەو شیعرەی فایق بێکەسمان وەبیر دێنێتەوە کە دەڵێ:
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوو دڵن پیسن لە ناو یەک بۆیە وا بێ لانەیە
میلەتێکن بۆ نەمانی یەکتری هەول ئەدەن
داخەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای عانەیە