بن سەلمان جێگری پاشای عەڕەبستان: ئێران نەیاری هاوبەشی عەرەبستان و ئیسڕائیلە

0
768

 محەممەد بن سەلمان ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە پێوەندیی نێوان عەرەبستان و ئیسڕائیل کرد و گوتی، ئێران دوژمنی هاوبەشی سعوودیە و ئیسراییل ـە.

ڕۆژی کورد: بن سەلمان کە لەگەڵ حەوتوونامەی ئامریکاییی تایم وتووێژی کردووە گوتوویەتی: “ئێمە و ئیسڕائیل خاوەنی دوژمنێکی هاوبەشین بەناوی ئێران.”

هەر لەکاتی بوونی بەجێگری پاشای عەڕەبستان، بن سەلمان دەستی دایە ئاڵووگۆڕی زۆر لە سیاسەتی وڵاتەکەیدا و تەنانەت لە هەوڵی ئەوەدایە کە پێوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی بکات و تەنانەت لەکاتی هاتنەسەر کاری بن سەلمانەوە ئاخاوتنەکانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە ئێران زۆر لەجاران توندتر بووە.

هەروەها بن سەلمان گوتی: خەڵکی ئیسڕائیل مافی خۆیانە کە ژیانێکی ئارامیان هەبێت، هەر لە درێژەی قسەکانیدا خامنەایی بە هیتلێر وەسف کرد. لەلایەکی دیکەوە وەزیری زانیاری و تەناهیی ئیسڕائیل خوازیاری پێکهێنانی بەرەیەکی ئامریکایی، عەرەبستانی بوو دژبە ئێران.

بن سەلمان جگە لە هەبوونی دوژمنێکی هاوبەش لە نێوان ئیسڕائیل و عەرەبستاندا ئاماژەیی بە بواری ئابووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئێسڕائیلدا کرد و گوتی کە ئەوان دەتوانن لە بواری ئابوورییەوە هاوبەشێکی باش بن بۆ یەکدی.

هەڵبەت بن سەلمان ئاماژەیشی بە پڕۆسەی ئاشتەوایی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیلیەکان کرد و گوتی دەبێ ئەو ڕەوتە چارەسەر بکرێ بۆ ئەوەی بتوانن پێوەندییەکی باش لەگەڵ ئیسڕائیل درووست بکەن، خەڵکی هەردوو وڵات مافی خۆیانە کەئازادانە بژین.

جێگری پاشایی عەرەبستان پێشبینی کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پێوەندییەکی ئاسایی و باشیان دەبێت لەگەڵ ئیسڕائیلدا چوونکە ئەو پێوەندییە بەسوودی هەردوو وڵاتە.

شەڕی سووریە و باروودۆخی وڵاتی یەمەن وایکرد کە پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عەرەبستان لەم چەند ساڵەیی ڕابردوودا ئاڵۆزییەکی زۆر بەخۆیەوە ببینێت.

ئێران لە سووریە پاڵپشتی دەوڵەتی بەشار ئەسەد دەکات هەم لە ڕوویی دارایی و هەمیش سەربازییەوە، لە وڵاتی یەمەنیش کە پاڵپشتی بەهێزی حوسییەکانە. لە بەرامبەردا عەرەبستان لە سووریە پاڵپشتی هێندێک هێزی دژبەری ئەسەد دەکات و لە یەمەنیشدا کە پاڵپشتی لە عەبدوڵ ڕەبۆ مەنسوور هادی یە و هێرشی سەربازیی دژی حوسییەکان دەست پێکرد.

پێوەندییەکانی عەرەبستان و ئیسڕائیل لەو کاتییەوە ڕووبە ئاسایی بوونە دەچێ کە عەرەبستان ئیجازەیی بە هێڵە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیلیدا کە بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بفڕن.

ئاڵۆزییەکانی نێوان عەرەبستان، ئێران، ئامریکا و ئیسڕائیل لە ئاستێکدایەە کە ماوەیەک پێش سەرۆک کۆماری فەڕانسە گوتی ئەگەری شەڕی نێوان ئەو وڵاتانە ئێجگار زۆرە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.