بنەماڵەیەکی ئیسراییلی لە دادگایەکی ئەمریکا، سکاڵایان لەسەر ئێران تۆمار کرد

0
855

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنە ئیسراییلییەکان، ڕۆژی دووشەممە 15ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، بنەماڵەی نفتالی فرانکل، ئەو مێرمنداڵە ئیسراییلیەی کە ٢ ساڵ بەر لە ئێستا دزرا و دواتر تەرمی کوژراوی دۆزراوە، لە دادگایەکی ئەمریکا سکاڵایان لەسەر ئێران و سووریە تۆمار کردووە.

بنەماڵەی نفتالی فرانکل دەڵێن ئێران و سووریە ئەو دوو پیاوە فەلەستینییەیان بەکرێ گرتووە تا کوڕەکەیان بدزن و هەر بۆیەش داوای 340 ملیۆن دۆلار لە بری خوێنی کوڕەکەیان دەکەن.

بنکە ئەمنیەتییەکانی ئیسراییل و ئەمریکاش دەڵێن بەڵگەی ئەوەیان لەبەر دەستدا هەیە کە 220 هەزار شێکێل (پارەی ئیسراییل) دراوە بەو ٢ فەلەستینییەی کە ئەو کوڕەیان دزیوە و ئامادەشن بەڵگەکان بدەن بە دادگا و هەروەها ئەفسەرێکی ئاسایشی ئیسرائیل و ئەرک پێ ئەسپێردراوێکی پێشووی سیا، لەو دادگایەتە بۆ شایەتی دان بە قازانجی ئەو بنەماڵە ئیسراییلیە، ئامادە دەبن.

بنکەی “شورات هادین” دەلێ پارەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە لە لایەن بنکەی خێرخوازیی “ئەلنوور” کە لە غەزە چالاکی دەکا ڕاگوازراوە و دراوە بەو دوو کەسە.

نفتالی فرانکل، گیلعاد شاعار و ئایال یەفرەح، کە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 19 ساڵان بوو، مانگی جۆزەردانی 1393ی هەتاوی لە کاتی گەڕانەوە ەل قوتابخانەیەکی فەقێ جوولەکەکان لە گوندێکی ئیسراییل، چاوەڕوانی ترۆمبیل بوون، دزران، دواتر دوو فەلەستینی بە ناوەکانی حیسام و مەروان قاسمە، وەک هۆکاری ئەو ڕفاندنە لە لایەن ئیسراییلەوە، کوژران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت