بنکەی “زمان و ئەدەبیاتی کوردی”، لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان دامەزرا

0
3409

ڕۆژی کورد: لەلایەن کۆمەڵێک لە خۆێندکاران دڵسۆزانی زمانی دایکی لە زانکۆیی پەیام نووری مەریوان بنکەی “زمان و ئەدەبیاتی کوردی” دامەزرا.

لە مانگی گوڵانی ساڵی ۲۷۱۷ی کوردی و پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی چەند مانگەی پۆلە فێرکارییەکانی زمانی کوردیی زانکۆ، بنکەی “زمان و ئەدەبیاتی کوردی”، لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان دامەزرا و بڕیارە دوای ڕێکخستن و وەرگرتنی ئەندام تا کۆتایی ئەم مانگە، چالاکییەکانیان لە ساڵی نوێی خوێندنەوە (پاییز) دەست‌پێبکەن.

“بنکەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی”، بە ئەساسنامەیەکی تایبەت و لەسەر ڕێبازی پاراستنی زمانی دایکی بونیات‌نراوە و چالاکییەکانی دەڕواتە چەندین ڕەهەندەوە، کە بریتین لە:
۱- دانانی پۆلە فێرکارییەکانی زمانی کوردی.
۲- دانانی سمینار لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی.
۳- بڵاوکردنەوەی برووشوور.
٤- دانانی پانێل.
٥- ڕێکخستنی کارگەی فێرکاریی پەیوەندیدار.
٦- بەدواداچوونەوە بۆ وەرگرتنی گۆڤار.
و…

هەروەها ئەم بنکەیە بە هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنەکان و بنکەکانی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ، تێدەکۆشێت چالاکیگەلێکی هاوبەش بباتەڕێوە و ئەندام وەربگرێت و لە ئاستێکی بەرچاو و کاریگەر، چینی خوێندکار بەرەو فێربوون و پارێزگاری لە زمان و فەرهەنگی کوردی هان‌بدات.

ئەندامانی دامەزرێنەری ئەم بنکەیە، بریتین لە: بێهزاد قادری (وانەبێژی پۆلی دووی کوردی)، ئارام ئازادیان (وانەبێژی پۆلی یەکی کوردی) و سوولین وەیسی (هاوکاری پۆلە فێرکارییەکان). هەروەها تا ئێستا و بەپێی خواستی خوێندکاران، کەسانێکی زۆر چاوەڕێی ئەندامییەتی لەم بنکەیەدان، کە لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوودا، ئاگادار دەکرێنەوە کە پەیوەست بن.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت