بنکەیەکی سەربازیی ڕژیم لە بانە کەوتە بەر هێرش و پەلامار

0
1283

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەڵۆکانی زاگرۆس، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، پۆلیک لە هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ڕژیم لە شاری بانە.

 بەپێی ئەو راگەیێندراوە،  پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس  بە مەبەستی زەبر وەشاندن لە چەکداری سەرکوتکەری نیشتەجێ  لە مۆڵگەی ساڵحاوای سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی  لەشاری بانە  بە نارنجۆکی دەستی هێرشیان کردۆتە سەر ئەو بنکەیە و چەند نارنجۆکی دەستییان بە شێوەیەکی هاوکات هاویشتۆتە ناو ئەو بنکە سەربازییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

تا ئێستا ڕژیم لەمبارەوە هیچ هەواڵێکی بڵاو نەکردۆتەوە و هەروەها هەڵۆکانی زاگرۆشیش ڕێژەی خەسارە گیانی و مادییەکانی ڕژیمیان لەو بنکەیە ڕانەگەیاندووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت