بنکەکانی پەکەکە بۆ چوارەم جار بۆمباران کران

0
1923

مێدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا، بۆ چوارەم جار لە چەند ڕۆژی دواییدا، بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بۆمباران کردووە. ئاژانسی فرات نیوز هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و نووسیویەتی کە حەفتانین خەریکە بۆمباران دەکرێ.

هەپەگە ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆمبارانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار گەریلایان گیانیان لەدەست داوە و خەساری زۆر بە رەز و باخی هاووڵاتییان گەیشتووە. هەروەها دەگوتری ٤ هاووڵاتیی سڤیلیش بریندارن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ فەرماندەیی یەپەگە لە کانتۆنی کۆبانی رایگەیاند؛ سوپای تورکیا لە گوندی “زۆرمخار”ی شاری کۆبانی و هەروەها لە بەرەی جەرابڵۆس، سەنگەرەکانی ئەوان و هێزەکانی بورکان ئەلفوڕاتی سەر بە سوپای سوریای ئازادی تۆپباران کردووە.

بە وتەی فەرماندەیی یەپەگە لە کۆبانی؛ لە ئاکامی ئەو تۆپبارانەدا ٤ شەرڤانی سوپای سوریای ئازاد و چەند گوندنشینێک بریندار بوون.

بەپێی هەمان راگەیەنراو لە نزیک گوندی “تل فندر”ی شارۆچکەی گرێ سپیش تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەپەگە کراوە.

فەرماندەیی یەپەگە لە کۆبانی جەختی کردۆتەوە؛ سوپای تورکیا لەجیاتی لێدانی بنکەکانی داعش، خەریکی تۆپبارانکردنی هێزەکانی ئەوانەو هۆشداریشی بە تورکیا داوە؛ بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بجووڵێتەوە و جارێکی تر هێزەکانی یەپەگە تۆپباران نەکاتەوە.هاوكات بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کە دەنگۆی بۆردوومانکردنی پێگەکانی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان راستنییە و دەڵێت “سوپای تورکیا کوردانی سووریا بەئامانج ناگرێت”.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەشی گوتووە ” ئێمە ئێستا تەنها بنکە و بارەگاکانی داعش لە سووریا و پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە عێڕاق بەئامانج دەگرین” .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.