برەو پێدان بە پارازیت لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

0
2235

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کور، بەپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ ڕێگری کردن لە پەیوەندی زیندانییەکانی ئەو زیندانییە کە زۆربەیان زیندانی سیاسین، پاڕازیتیان لەسەر ئەو زیندانی زیاد کردووە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلی پارازیت و پارازیت هاوێژەکانی سەر ئەو زیندانە بە شێوەیەکی بەرچاو برەوی سەندووە کە ئەوەش دەبێتە هۆکاری پەرەستاندنی سەرەتان لە ناو زیندانییەکان.

شایانی باسە کە چوار ساڵە ئەو پارازیتانە لەسەر ئەو بەندیخانە و بەندییەکانی بوونی هەیە و ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووش بوون بە سەرەتان لە زیندانییەکانی ئەو بەندیخانەیە و ژیان و ساخڵەمییانی خستۆتە مەترسییەوە.

ئەو پارازیتانە گەلێک نەخۆشی وەک ئیشک بوونی شادەمارەکان و هێشی بازۆڵەکان و سەر ئێشەیان بۆ زیندانییەکان بەدواوە هەیە.

زیندانییە سیاسییەکانی ڕەجایی شاری کەرەج تا ئێستا چەندین جار ناڕەزایەتی خۆیان بەو بۆنەوە دەربڕیوە و بە بەرپرسانی زیندانەکە و هەروەها دادستانی تارانیان راگەیاندووە بەڵام تا ئێستاش ناڕەزایەتییەکانیان هیچ وڵامێکی بەدواوە نەبووە.

شایانی باسە کە زیندانی ڕەجایی شاری ئێران یەکێک لە مەترسیدارترین زیندانەکانی ئێرانە کە کەسانی سیاسی و چالاک و دژبەری ڕژێمی تێدا ڕادەگیردرێ و بە ئەشکەنجەی لەڕادەبەدەر بەناوبانگە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.