بریتانیا: هەوڵی شانەیەکی داعش بۆ ئازاد کردنی مەلا کرێکار سەری نەگرت

0
744

رۆژی کورد: هەواڵدەرییەکان بریتانیا هەواڵێکیان سەبارەت بەو سێ کەسەی کە لە هەوڵی ئازاد کردنی مەلا کرێکار و دامەزرانی خەلافەتی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستاندا بوون، بڵاو کردەوە.

هەواڵدەرییە بریتانیاییەکان رۆژی ڕابردوو هەواڵێکیان لەمەڕ سێ کۆنە ئەندامی ئەنسارولئیسلام و ئەندامی ئێستای داعش بڵاو کردەوە، کە بە تەمای دامەزراندنی دووڵەتی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان بوون و پلانیان بۆ ئازادکردنی مەلا کرێکار بووە. ئاوات حەمە ساڵح تەمەن 34 ساڵ ناسراو بە ئاوات کەرکووکی، زانا رەحیم تەمەن 32 ساڵ و بەکر محەمەد تەمەن 39 ساڵ ناوی ئەو سێ کەسەیە کە رێکەوتی 12ی نۆڤامبری 2015 و هاوکات لەگەڵ 13 ئەندامی دیکەی داعش لە وڵاتانی ئیتالیا و فەنلاند دەستبەسەر کران.

ئاوات کەرکووکی کە ناسراوترین کەسی ناو ئەو گرووپەیە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بە توندی پشتگیریی لە رێکخراوی داعش و بڵاو کردنەوەی بیری جیهادی بوو، کە لە سێ پەیجی فەیسبووکدا بە ناوی ئاوات کەرکووکی چالاکیی دەنواند و دوایین پۆستی لە رۆژی 11ی نۆڤامبری 2015دا بڵاو کردۆتەوە.

ئاوات کەرکووکی کە کەسێکی نزیک لە مەلا کرێکارە و ساڵی 2011 لە وڵاتی نۆروێژ سەردانی مەلا کرێکاری کردبوو کە سەرەڕای بڵاوکردنەوەی بیری جیهادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە هەوڵی راکێشانی هاووڵاتییانی بریتانیایی شارەزای کۆمپیوتر و مۆنتاژ بووە بۆ ناو رێکخراوی داعشدا بووە. لە راپۆرتی هەواڵدەرییەکاندا هاتووە، ئەو سێ کەسە لە هەوڵدابوون کە لە یەکێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین باڵوێزێکی کۆنسولخانەی بریتانیا بە بارمتە بگرن و لە پێناو ئازادکردنیدا داوای ئازادیی مەلا کرێکار بکەن.

ئەو کەسانە، لە کەسانی نزیکی مەلا کرێکار بوون، سەرجەم کتێبەکانی مەلا کرێکاریان بە چاپ گەیاندووە و لە،ژوری پاڵتاکی مەلا کرێکار لە ئاوات کەرکووکی ئەدمینەکەی بوو، بەردەوام لە هەوڵی کۆکردننەوەی داراییدا بوو.

هەواڵدەرییەکان لە زاری ژولیان نۆلز، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دادوەریی وڵاتی ئیتالیا، ئەو کەسانە ئامانجی سەرەکییان دامەزراندنی خەلافەتی ئیسلامی لە کوردستانی عێراق و کۆکردنەوەی دارایی و هێزی نیزامی لە وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئەو مەبەستە بووە.

دەوڵەتی بریتانیا رایگەیاندووە ئەو سێ کەسە لە وڵاتی بریتانیا زیندانی دەکرێن و رادەستی هیچ وڵاتێک ناکرێنەوە.

هەتا ئێستا حوکمی زیندانیی ئەو سێ کەسە لەلایەن دەزگای دادوەریی بریتانیاوە رانەگەیندراوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.