بریتانیا: بە یەکجاری لە یەکیەتی ئوروپا دەچینە دەر

0
875

ڕۆژی کورد: بابەتی بوون بە ئەندام یان چوونە دەری بریتانیا، بابەتێکە کە بەردەوام لە ئارا دایە و هەر ماوەی جارێک دەبووژێتەوە. تزرا می، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ جارێکی تر ڕایگەیاند، بە یەکجاری لە یەکیەتیی ئوروپا دەچنە دەر.

دۆینێ سێ شەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، تزرا می لە لێدوانی خۆیدا باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی بە تەواوەتی لە یەکیەتیی ئوروپا دەچتە دەر و لەوە بەدواوە  تەنیا بازرگانیی ئازادیان لەگەڵ ئەو یەکیەتییە دەبێ و ئەوەش بە قازانجی هەر دوو لا دەبێ.

تزرا می پێداگری کردەوە کە وڵاتەکەی دەیهەوێ  خۆی کۆنترۆڵی لەسەر یاسا و سنوورەکانی خۆی هەبێ.

تزرا می باسی لەوەش کرد کە وڵاتەکەی نایهەوێ وەک نیوەئەندام لە یەکیەتیی ئوروپادا بمێنێتەوە و دەرکەوتنەکەی یەکجارەکی و بەتەواویە و گوتیشی: “ئێمە پێشوازی لە ڕێکەوتنەکان لە بواری هاوکاری لەگەڵ هاوپشکە ئوروپاییەکانمان لە بواری زانستی، لێکۆڵینەوە، تەکنەلۆژی، وزەی بێگەرد، تەکنەلۆژیای بواری پزشکی و لێکۆڵینەوە فەزاییەکان، دەکەین”.

تزرا می هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئوروپا لە بواری بەرگری و تەناهییەوە کرد و گوتی :”بریتانیا، ڕێبەریی ئوروپا لە دابین کردنی تەناهی، دانانی گەمارۆ بە دژی ڕووسیە بەدوای داگیرکردنی کریمە، جێگریکردنی ئاشتی و جێگیری لە باڵکان و ئاسایشی سنوورەکان لە ویشکارۆی لە ئەستۆیە، ئێمە درێژە بەو هاوکارییانە لە بواری ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵ دراوسێ و هاوپەیمانە ئوروپاییەکانمان دەدەین”.

خەڵکی بریتانیا بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازییان لە قسەکانی تێزرا می کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت