بایدەمیر: باشور تەنیا نیە ٤٠ملیۆن کورد ئامادەن نان و ئاویان لەگەڵ بەش بکەن

0
780

عوسمان بایدەمیر، وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت کوردانی باشوری کوردستان بەبرسیبوون سزابدات، بەڵام گەلی کورد چۆک دانادات، لەبەرامبەر ئەو ھەڕەشانە.

لەکۆبوونەوەی فراکسیۆنی ھەدەپە، لەپەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە عوسمان بایدەمیر، لە بارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و ھەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا وتی”برایانی کوردمان لەباشور کوردستان بەھەڵەبجەو ئەنفال چۆکیان دانەدا، ھەرگیز بەبرسێتی و تینوێتی، چۆک دانادات”.

وتیشی”دەوڵەتی تورکیا بەزەینەتی یەزید، دەیانەوێ کوردانی باشوری کوردستان، برسیبکات کە چۆن حەزرەتی حسێن لەکەربەلا، بێ ئاو و بەبرسێتی ھێشتنەوە، بەڵام ھەرچەند یەزیدییەکان (مەبەستی دەوڵەتی تورکیایە) سووربوون لەسەر سزاکانیان، ئێمەش ھاوشێوەی حەزرەتی حوسێن بەبڕیار دەبین”.

ھەروەھا ئەوەی خستەڕوو”گەلی باشوری کودرستان بەتەنیا نییە، بەڵکو ٤٠ملیۆن کورد ئامادەن بە نان و ئاوەکەیان لەگەڵ بەش بکەن”.

لە ٢٥ی سێپتامبری رابردوو، ریفراندۆم لەھەرێمی کوردستان و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەڕێوەچوو تورکیا پێشتر چەند جارێک دژایەتی خۆی بۆ ئەو ریفراندۆمە راگەیاندووە، و ھەرەشەی سنور داخستنی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.