باکووری کوردستان: هەزاران کەس نوێژی “هەینی سڤیل”یان ئەنجامدا

0
916

دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە داوایکرد نوێژی هەینی لە پارکی سومەری شارەکە لەگەڵ هاونیشتیمانیاندا ئەنجام دەدات، هەزاران کەس بەدەم داواکارییەکەی دەمیرتاشەوە چوون.
لەسەر داوای سەلاحەدین دەمیرتاش، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، نوێژ خوێنان لە پارکی سومەری ئامەد کۆبوونەوە. نیعمەتوڵڵا ئەردۆغموش، پەرلەمانتاری هەدەپە و موفتی پێشووی ئامەد، گوتاری هەینی بە دوو زاراوەی کرمانجی و زازاکی و تورکی خوێندەوە و پاشان بەرنوێژی بۆ نوێژخوێنان کرد.
موفتی پێشووی شارەکە، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە رێکكەوتنی نێوان موسوڵمانان و “موشریکەکان”ی مەکە لە ساڵی 628ی زاینیدا کرد و داوای لە حکومەتی تورکیا کرد کە لەبری شەڕ ئاشتی هەڵبژێرێت.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوچەی سووری ئامەد مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و تراژیدیایەکی مرۆیی روودەدات و نزای بۆ خەڵکی سوور کرد.
بەپێی زانیارییەکان، زیاد لە 3 هەزار کەس بەدەم بانگهێشتەکەی دەمیرتاشەوە چوون و بەشدارییان لە نوێژی “هەینی سڤیل”دا کردووە.
دوای نوێژی هەینی، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە وتاره‌که‌ی دا بۆ ئامادەبووان، وەڵامی دەسەڵاتدارانی تورکیای دایەوە کە هێرشیان کردبووە سەر دەمیرتاش کاتێک رایگەیاندبوو نوێژی هەینی لەگەڵ هاونیشتیمانیاندا دەکات و گوتی: “بە ڕەوای نابینن نوێژی هەینی ئەنجام بدەین، ئەگەر لە ڕوویان بهاتایە دەیانگوت؛ ‘خودا هی خۆمانە’ دەیانەوێت پێمان بڵێن هەموو شتێک هی خۆیانە و ئێمە بۆمان نییە هیچ بکەین.”
ده‌میرتاش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كامه‌ران یوكسه‌ك، هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌ دیموكراته‌كان “ده‌به‌په‌” و خه‌تیب دیجله‌ و سه‌لما ئیرماك، هاوسه‌رۆكانی كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لان، داوای بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی كرد تا شكاندنی ته‌واوی گەمارۆی سه‌ربازی سه‌ر شارۆچكه‌ی سوور.
راشیگەیاند‌ هه‌موو رۆژێک خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و تا واده‌یه‌كی نادیار بەردەوام دەبێت، داواشی لە هاونیشتیمانیان کرد ئەم هەینییە لە پارکی سومەر نوێژ ئەنجام بدەن.
لەبەرامبەردا ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەتووندی هێرشیکردە سەر دەمیرتاش و گوتی “دەمیرتاش کە باوەڕی بە نوێژ نییە و پارتێکی چەپڕەوە، چۆن باسی نوێژ دەکات.

333333333333333333 88888888888888888888888888g7788

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.