باوک و کوڕێکی کورد، 15 ڕۆژە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە

0
734

ڕۆژی کورد: حوسێن پەیغامی و کوڕەکەی “فەرهاد پەیغامی”، ڕێکەوتی 15ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە باژێڕی ئورمیە دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

فەرهاد، خوێندکاری بەشی تەلارسازیی زانکۆی ئورمیەیە و دەگوترێ لە کاتی دەستبەسەربوونیدا لە ئیدارەی ئیتلاعات، لە لایەن هێزەکانی ئەو ئیدارەیە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بەو حاڵەشەوە ئامادە نەبووە جلە خوێناوی و دڕاوەکانی بگۆرێ و گوتوویە ئەوانە بەڵگەی لێدان و ئەشکەنجەکرانمن و بەو بۆنەوە سکاڵاتان لێدەکەم.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئێستا فەرهاد پەیغامی لە بەندی لاوان و حوسێن پەیغامی لە بەندی زیندانیانی تاوانی مادە هۆشبەرەکانە و چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەو باوک و کوڕە کوردە ڕێکەوتی 15ی گەلاوێژی ئەمساڵ دەستبەسەر کراون و دوای چەند ڕۆژ ئەشکەنجە و لێدان، ڕێکەوتی 27ی مانگ ڕاگواستراون بۆ بەندیخانەی دەریای ئورمیە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو دوو کەسە سەرەتا براونەتە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی باژێڕی ئورمیە و ماوەی 12ڕۆژ لەوێ لەژێر ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەدا بوون.

هەروەها ساڵی 1387ی هەتاویش، دادگای ئورمیە، حەسەن پەیغامی بە تاوانی “جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی: بە دوو ساڵ حەبس و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی تەورێز، سزا دابوو کە ناوبراو 2 ساڵ سزای سەپێندراوی لە بەندیخانەکانی ئورمیە و تەورێز تێپەڕ کردووە و ساڵی 1389ی هەتاوی و دوای تێپەڕاندنی سزاکەی، ئازاد کراوە.

 .

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.