باوکێک لە مەشهەد، بۆ وەرگرتنی پارەی بیمە، ژن و منداڵە سێ مانگەکەی کوشت

0
573

دیاردەی کوشتنی منداڵان یان سەقەت کردنی ئەندامانی جەستە یان خۆ خستنە ژێر ماشێن بۆ وەرگرتنی بیمە و دیە لە ئێران، لە پەرەسەندن دایە.

پیاوێکی خەڵکی شاری مەشهەد، بە مەبەستی وەرگرتنی “بیمەی عومر”، هاوژینەکەی و منداڵە سێ مانگانەکەی خۆی کوشت.

ئەو کارسەاتە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ واتا ٥ ڕۆژ بەر لە ئێستا ڕووی داوە.

ئەو پیاوە، دوای دەستبەسەرکرانی، وتوویە بە هۆی بێکاری و کێشەی دارایی و بۆ وەرگرتنی بیمەی تەمەن، ئەو کارەی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت