باوکێکی موعتاد، هەوڵی خنکاندنی دوو منداڵی خۆی لە گۆلی زرێباردا دا

0
794

ڕۆژی کورد: مادە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان گرتۆتەوە، بەو پێیەش ڕێژەی تەڵاق، دزی و دەیان دیاردەی تری نامۆ بە کوردستان، داوێنی ڕۆژهەڵتیان گرتۆتەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەریوان، باوکێکی موعتاد (گیرۆدەبوو بە مادە هۆشبەرەکان)، نزیک کاتژمێر ٩ بۆ ١٠ی شەوی پێنج شەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەوڵی داوە دوو کچی تەمەن منداڵی خۆی لە گۆلی زرێباردا بخنکێنێ کە لە لایەن لۆتکەوانانی گۆلی زرێبارەوە پێی زاندراوە و پێشی پێ گیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە ناوەنی ڕۆژی کورد گوت: “ئەو کابرایە دوو کچی تەمەن کەم ساڵانی خۆی هێنابوو و بە شێوەیەکی گوماناوی لە شوێنێکی بێ هەست و چۆڵ دەگەڕا تا کچەکانی خۆی بکوژێت کە بە خۆشییەوە لۆتکەوانەکان پێیان زانی و کچەکانیان لە چنگی ئەو باوکە دڵرەقە موعتادە دەرهێناوە”.

بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوەیە، دواتر منداڵەکان ڕادەستی فەرمانگەی بێهزیستیی مەریوان کراون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، ئەو باوکە موعتادە، خەڵک و دانیشتووی شاری سنەیە و دوو کچەکەی خۆی بە مەبەستی خنکاندن هێناوە بۆ گۆلی زرێبار لە مەریوان.

پسۆپڕانی کۆمەڵناسی لەو بڕوایەدان، کۆمەڵگای ئێران بە گشتی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە تووشی قەیرانێکی قووڵ بووە کە لە تەنیشت قەیرانی بێ ئاوی لە ناوچەی فارسستانی ئێران، لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا، ئێران بەرەو لەناوچوونێکی هەمیشەیی دەبات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت