باوکی چالاکێکی سیاسیی کور دلە شاری شنۆ بانگهێشتی ئیتلاعات کراوە

0
1085

یەکێک لە شێوازەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە هەمبەر خەباتی کورد لە کۆنەوە بریتی بووە لە گوشار هێنان بۆ بنەماڵەکانیان و لەو ڕێگایەوە هەوڵی خۆرادەست کردنەوە یان بێدەنگ بوونی چالاکوانانی سیاسی و پێشمەرگەکانی داوە.

هەواڵنیری ڕۆژی کورد لە شاری شنۆوە باس لە دەست پێکردنەوەی گوشاری ڕەژیم و بنکە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی ڕژیم ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بنەماڵەی جالاکێکی سیاسیی حیزبی دێموکراتیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە.
باوکی بەتەمەنی ئەو چالاکە سیاسییە کە لە بەیانییەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتە تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە مەڕ دۆخی ڕووحی و جەستەیی ئە وکەسە لەبەر دەستدا نیە.شایانی باسە کە بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات سەرەتا بە شێوەی تەلەفوونی پەیوەندییان بە بنەماڵەی ئەو چالاکە سیاسییە کوردەی دێموکراتەوە گرتووە و داوای ژومارە تەلەفوونی کوڕەکەیان لیکردووە کە لە وڵامدا گوتراوە هیچ ژومارە تەلەفوونی نیە و تەنیا بە فەیسبووک لەگەڵی لە پەیوەندی داین، هەر بەو هۆیەشەوە باوکی ئەو چالاکە کوردە بانگهێشتی ئیتلاعات کراوە.
ڕۆژی کورد بە هۆکاری تەناهی، ناوی ئەو چالاکوانە سیاسییە کوردە و باوکی بڵاو ناکاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.