باوکی هەرهەژناسیی ئێران: ئەگەر لە تاران هەردهەژ بێت، تاران تێدا دەچێ.

0
606

ڕۆژی کورد” بەهرام عەکاشە، باوکی هەرهەژناسیی ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ “ئینتخاب” گوتیشی: “هەر کەس دەبێ خۆی ڕزگار بکا، تاران ئەو کات بە کەس ڕزگار ناکرێ، هەم بینا و شەقامەکان کێشەیان هەیە، هەم بنکەی بەڕێوەبەریی قەیران”.

عەکاشە گوتیشی: “ناتوانین بوومەلەرزە پێش بینی بکەن، بۆیە باشتر وایە خەڵک لە خەمی گیانی خۆیان دابن”.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی تاران و سەرۆکی پێشووی بەشی بوومەلەرزەناسیی بنکە ژیۆفیزیکی زانکۆی تاران لە درێژەدا گوتی: “مژاری سەرەکی لەمەڕ بوومەلەرزە لە دوو پارێزگای تاران و کەرەج ئەوەیە کە ئەو دوو پارێزگایە، جەماوەرێکی زیاتر لە ١٥ ملیۆن کەسیان هەیە، ماڵەکان جێگای متمانە نین و ئەوەش دڵەڕاوکێکانی زیاتر کردووە. دەتوانین بڵێین کە شارەکانی ئێران و بەتایبەتی تاران و کەرەج، لە هەمبەر هەردهەژدا، بەرگریان نیە”.

عەکاشە لە درێژدا دەڵێ: “تاران چەندین قەڵشتی هەیە کە زۆربەیان ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوایین. ئەو قەڵشتانە درێژایی جیاوازیان هەیە، هەندێکیان درێژ و هەندێکیان کورتن، بە هۆی هەبوونی جەماوەری زۆریش، مەترسیی ئەوە هەیە کە خەڵکێکی زۆر لە کاتی بوومەلەرزەدا لە خۆیاندا ڕۆ ببەن”

باوکی هەرههەژناسیی ئێران هۆشدار دەدا و دەڵێ: “گرنگ نیە بوومەلەرزە لە زستاندا بێ یان لە هاویندا، گرنگ ئەوەیە ئەگەر لە تاران بوومەلەرزە بێت، خەڵکانێکی زۆر تێدا دەچن و ئەوانەش کە زیندوو دەمێننەەوە، تووشی بێ دەرەتانی و نەبوونی فریاکەوتن دەبن و بۆی هەیە گیانیان لە دەست بدەن”

عەکاشە دەڵێ لەوانەیە بوومەلەرزەی داهاتوو لە تاران ٧ ڕیشتەر بێ و گوتی: “ئەگەر قەڵشتی ماهیدەشت چالاک بێ، ئەوا بوومەلەرزەکە تا ٧ ڕیشتەر دەڕوات”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.