بان کی مۆن: پێدەچێ ئێران بڕیارنامەی شۆرای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردبێ

0
687

ڕۆژی کورد: بان کی مۆن، سەرۆکی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دواهەمین ڕاپۆرتی ئەو لەمەڕ چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێران و ڕاپۆرتی شەش مانگەی دووهەمی ٢٠١٦ ـیی بان کی مۆن ـە، دڵەراوکێی خۆی لەمەڕ پێشێل کرانی ئەو ڕێکەوتننامەیە لەلایەن ئێرانەوە دەربڕیوە.

بان کی مۆن لەو ڕاپۆرتەی خۆیدا کە رادەستی شۆرای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە باس لە بارێک تەقەمەنی دەکا کە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی لە ئەقیانووسی هیند، دەستی بەسەرداگیراوە و دەریشکەوت کە لە لایەن ئێرانەوە نێرداروە و پێچووە بۆ لای یەمەن یان سوماڵی چووبێ.

ئەو ڕاپۆرتەی بانکی مۆن لە حاڵێکدایە کە ئێران هێشتاش لە ڕووی چەک و تەقەمەنییەوە گەمارۆی لەسەرە و تا ئێستاش ئاستەنگییەکانی سەر ئێران لەم بوارەوە هەڵنەگیراونەوە.

بان کی مۆن هەروەها لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی بە حەسەن نەسروڵا، سەرۆکی حیزبووڵای لوبنان داوە کە ٨ مانگ لەمەوبەر لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی ئەلمنار، ڕاشکاوانە گوتی بودجەی حیزبووڵا، مووچەی فەرمانبەرەکان، تێچووەکانیان و چەک و موشەکەکانی حیزبووڵا، بە گشتی لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت.

کۆی ئەو بابەتانە بە واتای پێشێل کرانی بڕیارنامەکانی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بان کی مۆن هەروەها دەشڵێ، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هیچ ڕاپۆرتێکی لەمەڕ چالاکییە موشەکییەکانی ئێرانەوە بەدەست نەگەیشتووە.

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژکردەوەیەک لە هەمبە رئەو ڕاپۆرتە دەڵێ ئێران تەنیا چالاکیگەلێکی لە هەمبەر تیرۆریسم و توندئاژۆیی لە ناوچەکە ئەنجام داوە کە هەموویان بەپێی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و بەڵێنییە ناونەتەوەییەکانی ئێرانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت