بانە: کاسبکارانی کورد لە لایەن هیزەکانی ڕژیمەوە درانە بەر دەستڕێژ/ئامار

0
791

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خاکەلێوە کات ژمێر 4ی بەیانی، 12ماشێنی هێزی ئینتزامی لە شاری ئارمردە سەر بە شاری بانە لە شوێنێکێ بە ناوی بلەکێ، کەمین بۆ کاسبکاران نایەوە و دەست بەسەر زیاتر لە 25 باری کاسبکاران دەگرن و چەند سەر ئەسپی کاسبکارە کوردەکان دەکوژن. هەروەها لەو دەستڕێژەدا دوو ترۆمبیلی کاسبکاران بە هۆی دەست ڕێژی هێزە ئینتزامییەکانی ڕەژیم لەناو چوون.

بەپێی مەزەندەی یەکێک لە کاسبکاران لە لێدوان لەگەڵ هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ئەم بار و کەل و پەلەی کاسب کاران کە لە ناو چووە یان دەستی بەسەردا گیراوە، زیاتڕ لە یک ملیارد و نیو تمەن نرخیان بووە.

شایانی باسە کە بار و کەل و پەلەکان، باری تاناکۆڕا و کەوش بوون.

ڕێکەوتی ٧ی خالێوە، کۆڵبەرێکی کورد لە شاری بانە لە کاتی دەرباز بوون و پەڕینەوە لە دەورووبەری گووندی چۆمان لە ناو ڕووباردا خنکا و چوار ڕۆژ دواتر تەرمەکەی دۆزراوە.

ڕێکەوتی ٢٤ی مارسی ٢٠١٦، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوی جەعفەر کە بۆ کاسبی چووبووە شاری سنوری سەردەشت، لە گوندی بەیتوش لە لایەن هێزەکانی ئینتزامی رژیمیەوە کوژرا.

شایانی باسە کە بەپێی زانیارییەکان ڕژیم لە دانەوەی تەرمی جەعفەر بە بنەماڵەکەی خۆی بواردووە .تەرمی کاسبکاری کوژراو، هەنووکە لە شاری سەردەشت لە دەست رژیم دایە و داوایان لە بنەماڵەکەی کردوە کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ناوبراو 600 هەزار تمەن پارە دەبێ بدەن.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، هێزەکانی ئینتزامی و سپای ڕژیم لە شاری ڕەبەت ترۆمبیلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەست ڕێژ و لە ئەنجامدا یەکێک لە دانیشتووانی ناو ترۆمبیلەکە بریندار بوو کە بە پێی هەواڵەکان لە لای سینگییەوە لە دۆخێکی یەکجار ئاڵۆز دایە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، له بازاڕچەی سنووری باشماخی شاری مەریوان، کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژرا. ئەو کاسبکارە کوردە ناوی مادیح پەرتەوەی کوڕی عەبدووڵا و خەڵکی ئاوایی کانی میرانی سەر بە شاری مەریوان ـە کە ٢٦ ساڵ تەمەنی بووە و بە گوێرەی زانیارییەکان، ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خێزاندارە.
لەلایەکی ترەوە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی سەربە پارێزگای ئورمیە تەقەیان لە سێ کۆڵبەر و کاسبکار کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و یەکیان بە توندی بریندار بووە.
هەمدیسان رۆژی شەممە ١٧ی گەلاوێژی هاوینی ڕابردوو، دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت دەکرێنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ هێزە نیزامییەکان کە لە ئاکامدا یەکێک لەو کۆڵبەرانە گیانی لە دەست دەدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.