بانە: سمیناری کاریگەری پەروەردە بە زمانی دایکی بەڕێوە چوو

0
1216

ڕۆژی ٢ی ڕەشەممە، ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکییە، ئەو ڕۆژە بۆ نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی هاوشێوەی کە تا ئێستاش لە مافی زمانی زگماکی و پەروەردە و خوێندن بە زمانی خۆیان بێبەشن، گرنگییەکی زۆری هەیە، هەر بۆیەش بەو بۆنەوە، گەلێک  کۆڕ و سمینار و ڕێ و ڕەسم بەڕێوە دەچن و تێیدا وێڕای باس لە گرنگی زمانی زگماکی، داوای ئەو مافە ڕەوایە دەکرێ.

ئەمساڵ لە کوردستانی خۆرهەڵات، لە شارە جیاوازەکان، گەلێک کۆڕ و سمینار و بۆنە بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوون. یەکێک لەو ڕێ و ڕەسمانە، ڕێ و ڕەسمی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی “نۆژین” بوو کە بە هۆی بەرفراوانی باس و بابەتەکان و ڕێژەی بەشداری، جێگای سەرنج و ئاوڕلێدانەوەی تایبەتە.

بەپێی زانیاری ڕۆژی کورد، ڕۆژی دوشەممە شەو ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بەشداری مامۆستایانی زمانی کوردی و ئەدیبان و نووسەران و شاعیران و جەماوەرێکی زۆری خەڵکی شاری بانە، سمیناری کاریگەری پەروەردە بە زمانی دایکی لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، لە هۆڵی لاوانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
بەرنامەکانی ئەو کۆڕە بە شێوەی خوارەوە بەڕێوەچوون:
۱.پێشکەش کردنی سرودی خوایە وەتەن ئاواکەی لە لایان کۆڕی سرودی نۆژین
۲.خوێندنەوەی چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز بە کوردی لا لایەن خاتوو ژینۆ
۳.پێشکەش کردنی ووتاری ئەنجومەنی نۆژین لە لایەن ووتەبێژی ئەنجومەن کاک عوسمان ڕەحمانی
٤.نمایشی دوکیومێنتاریێک سەبارەت بە زمان و چۆنیەتی ناوزەد کردنی ڕۆژی زمانی دایک
٥.پێشکەش کردنی ووتارێکی زانستی سەبارەت بە زمان و زمانی کوردی لە لایەن دوکتور نەجمەدین جەبباری
٦.باسێک لە سەر زمان لە لایەن کاک ئیدریس ئەندامی نۆژین
۷.پێشکەش کردنی سرودی نیشتمان و کوردم لە لایەن دوو منداڵی چاو گەش و کۆڕی سرودی نۆژین
۸.بەڕێوەبردنی پانێلێک سەبارەت بە زمان و پەروەردە و دەرونناسی لە لایەن کاک مێهدی کەریمی و بە بەشداری هەر یەک لە بەڕێزان: دوکتور شۆڕش تەوحیدی، مامۆستا عادڵ کەریمی و مامۆستا ئەحمەد شەبانی.
تەوەرکانی پانێلەکەش بریتی بوون لە:
٩. زمانی دایک و دروست بوونی کەسایەتی.
١٠- بە کۆمەڵایەتی بوونەوەی زمانی دایک.
١١- ماف و زمانی دایک.

شایانی باسە کە کۆڕەکە بە بەشداری گەرمی خەڵک و نووسەران و ڕوناکبیرانی شاری بانە و شارەکانی دەورووبەر، بەڕێوەچوو و تێیدا باس و بابەتگەلی جێگای سەرنج و ئاکادمیک، پێشکەش کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.