بانەییەکان بە ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەوە بەخێرهاتنی یەکەم ڕۆژنامەی شارەکەیان کرد

0
910

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، یەکەم ژومارەی یەکەم ڕۆژنامەی شاری بانە، چاپ و بڵاو بۆوە.

بەڕێوەبەر و  بەرپرسی ئەو ڕۆژنامەیه‌ کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ، موهەندیس بابەک ڕووستەم پوور ـە.

چاپ و وەشانی یەکەم ڕۆژنامەی شاری بانە، لە ناو هاوشاریانی ئەو شارەی کوردستانی خۆرهەڵات،بۆتە هۆی دڵخۆشییەکی تایبەت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی ڕێبەندان، بەو بۆنەوە چالاکانی مەدەنی ، ئەدەبی ، ڕووناکبیران و گەنجانی شاری بانە، ئاهەنگێکی تایبەتییان ساز کرد کە تا ئێستا لە هیچ شارێکی تر، وێنەی نەبیندراوە.

ئەو ئاهەنگە کە بە درووشمی (ترۆمبیلەکان بکوژێنینەوە و ڕۆژنامە بخوێنینەوە) بەڕێوەچوو، چەندین جۆرە چالاکی لە خۆ گرتبوو کە دەکرێ لە ناویاندا ئاماژە بە، ڕازاندنەوەی ترۆمبیلەکان بە ڕۆژنامە، بڵاو کردنەوەی ڕۆژنامە لە ناو هاووڵاتییان، دانانی ڕۆژنامە لە ناو شەقام و ئوتو کردنی، بکەین.

یەکەم سەروتاری ئەو ڕۆژنامەیە کە بە زمانی کوردیه‌ بە قەڵەمی، فریا یوونسی نووسراوە.

شایانی ئاماژەیە کە پێشتر لە شاری بانە، دوو حەوتوونامەیەک بە ناوی (ده‌نگی کۆمەڵگا) یان  ندای جامعە بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو دەکراوە کە دوای دوو ژومارە، ڕاگیرا و پێش بە بڵاوکردنەوەی گیرا.

حه‌وتوونامه‌ی ده‌نگی كۆمه‌ڵگا  بە سەرنووسەری جەماڵ پوورکەریم، ساڵی ١٣٨٣ی هەتاوی چاپ و بڵاو بۆوە بەڵام  دوای ده‌رچوونی تەنیا ٢ ژماره‌ی، له‌ هه‌مان ساڵ له‌ لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانەوە داخرا.

10682045_1744171132461775_319912227_n

12714003_1744171139128441_507440957_n

12735929_1744171142461774_1555019712_n

12736129_1744171145795107_1391389419_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.