بانگەوازیی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە بریتانیا

0
771

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بریتانیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر پێشێلکارییەکانی مرۆڤی و گوشارەکانی ڕژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، کاتژمێری ٩ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی نوامبری ٢٠١٧ لەبەر دەرگای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆپێشاندانێک ڕێک بخەن.

ڕێکخەرانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیە، داوا لە سەرجەم کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا دەکەن تا هەرکەس بەپێ توانا یارمەتیدەریان بێت.

ئەوان داوا دەکەن هەموو کوردستانیان پێکەوە هاوکار بن تا دەستێوەردانەکانی ئێران لە باشووری کوردستان و هەروەها پێشێلکاریەکانی مافی مرۆف لە ئیران وبەتایبەت لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و لەسێدارەدانی بەندکراوی سیاسی و گیرانی کۆمەلێك لە پشتیوانانی سەرکەوتوانەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی باشوور و هەموو نەهامەتیەکانی کۆماری ئیسلامی کە بۆ خەلکی کوردستانی بەدیاری هێناوە، یارمەتیدەر بن و هاوکاری و بەشداری بکەن.

هەروەها داوا کراوە وێنەی بەندکراوانی سیاسیی کورد لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا هەڵبگیردرێ و نیشان بدرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.