بانگەوازیی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان

0
1546

ڕۆژی کورد: بەپێی بانگەوازییەک کە لەلایەن کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان بڵاو بۆتەوە، بڕوایە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی دیسامبری ٢٠١٦ لە وڵاتی ئاڵمان، ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی تیرۆری شەوی چلەی قەڵای دێموکرات لە کۆیە، بەڕێوە بچێت.

15740833_1373652146011575_4544686231403155746_nبڕیارە لەو ڕۆژەدا، کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان لەبەر دەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆببنەوە و تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەن.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤ی دیسامبری ٢٠١٦٦، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا، لە شاری لەندەنی پێتەختی ئەو وڵاتە، ڕێپیوانێکی جەماوەرییان بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و کردەوەی تیرۆریستییشەوی چلەی ئەمساڵی بەردەم بارەگای حدک لە کۆیەی کوردستانی باشوور، بەڕێوە برد.

کەمپەینی کورد، وەک کەمپەینێکی سەربەخۆی کورد، لە ڕێگای بانگەوازییەکەوە، داوای لە سەرجەم کوردستانیانی تاراوگە کردووە لە ڕێگای ڕێپیوان و کۆبوونەوەی ناڕزایەتی لە وڵاتەکانیان، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی لە ژێر دروشمی #نا_بۆ_تیرۆریزمی_ناودەوڵەتی دەرببڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت