بانگەشەی دۆستایەتی ئێران و کورد کوجا مەرحەبا؟

0
1621
فوئاد شێربەگی
فوئاد شێربەگی

نووسەر: فواد شێربەگی

دوای سەردانەکەی وەفدێکی باڵی زۆرینەی یەکێتی نیشتمانی بۆ ئێران، دەبیندرێ وتارەکان و ڕوانگەکانی وەفدەکە شتی زۆر سەیروسەمەرەی لێدەکەوێتەوە و وا بە مێشکی پیاودا دێت دنیا تەواو گۆڕابێ و ئەمن نەمزانیبێ و پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن و ناسین، گۆڕانێكی بنەڕەتییان بەسەرداهاتبێ.

لەهەموو چاوپێکەوتنێک و سەردانێکی وەفدێکی سیاسی بۆ لای وڵاتێک یا لایەنێکی تر شتی زۆر تووند و دوژمنانە ناگوترێ و بگرە زۆر شتیش لەبەر بارودۆخی چاوپێکەوتنەکە بۆ دلخۆشی لایەنی بەرانبەریش بگوترێ و بەسەر یەکتریشدا هەڵبڵین و بەتایبەت ئەگەر ئەو دیدارانە لە نێوان دوو هێزی نابەرانبەردا بێت و لایەنێکیش پێویستی بە یارمەتی و پشتگری لایەنەکەی تر ببێت، دەشکرێ بە پێی مەلەحەت تەنازولاتێکیش لە خۆی نیشان بدات و بەو پێیە هەتا ئەمڕۆ زۆر یەک لە حیزبەکانی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسی کە ئەوانیش کێشەی کوردیان لەناو خاکی خۆیاندا هەبووە هەڵسوکەوتیان هەبووە و کەم یا زۆر دۆستایەتییان کردووە، لەو ماوەیەشدا زۆر کەم پێش هاتووە ئەو پەیوەندیانەی حیزبەکان لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێ دژ بە بەرژەوەندی کوردەکانی ئەو وڵاتە بوبێت و ئەگەریش پێشهاتووە هەتا ئەمڕۆش هەر وەکوو شتێکی خراپ باسی دەکرێ و هیوای ئەوە دەخوازرێت پێش نەیەتەوە، تا ئەو جێیەش بە ئێمەی ڕۆژهەڵاتیش دەگەڕێتەوە و مێژووی خەباتی حیزبەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان نیشانی داوە و پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ ڕژیمی پێشووی عێراق نە تەنیا دژ بە حیزبەکانی کوردستانی باشوور نەبووە بگرە لەزۆر کاتیشدا یارمەتیدەریان بوین و لەپەیوەندییانە بەقزانجی ئەوان کەڵک وەرگیراوە و زۆرن ئەو بەڵگە و شاهیدانەی کە ئەمڕۆ ۆ ئەو ڕاستییە شاهێدی بدەن و تەواوی بەڵگەکانی دەستکەوتوو لە ڕژیمی بەغداش دوای ڕووخانی سەدام ئەو بانگەشەیەی ئێمە پشتراست دەکەنەوە و لەو سەردەمەشدا بەهۆی ئەو سیاسەتەوە ئێمەی زەرەر و زیانیشمان لێکەوتووە و ئوردوگاشمان لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە بۆمباران کراوە و پێشمەرگەشمان لێ شەهید بووە بەڵام هەتا ئێستاش بەوپەڕی شانازییەوە هەڵوێستەکەی خۆمانمان پێ شۆڕشگێڕانەو و کوردپەروەرانە بووە و لەسەر دروستی پێداگری دەکەین. لەساڵانی ڕابردووشدا ئێمەی نیشتەجێ بوو لە باشووری کوردستان لە یارمەتییەکانی بەرپرسانی ئەو پارچەیەی کوردستان ڕیزدەگرین و لەو پێناوەشدا زۆر بەرژەوەندیی ئەوانمان لەبەرچاو گرتووە و لەبەرچاوی دەگرین و هەتا ئێستاش پێشمەرگەکانی ئێمە لە بەرەکانی شەڕی دژ بە داعەش بەشدارن و لەو هەرێمە کە بەدەستکەوتێکی گەورەی کوردی دەزانین بەرگری دەکەن.

شتێک وەکوو نەگۆڕ لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەموو کەسێک دەیزانێ ئەوەیە کە هیچ یەک لە حکومەتەکانی داگیرکەری کوردستان دۆستی کورد نەبوون و نابم و هەر جۆرە یارمەتییەکی ئەوان هۆکاری جیا لە دۆستایەتی کورد هەیە.

پەیوەندییەکانی حیزبەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ ئێران بەو حکومەت یا دەوڵەتەو نەبەستراوەتەوە و لە کۆنەوە و لە ئاستی جۆراوجۆردا ئەو پەیوەندییە هەر بووە و لە دنیای سیاسەتدا شآتێکی زۆر ئاساییە و حاشای لێناکرێ مافی ئەو حیزبانە بووە کە ئەو پەیوەندییانە ساز بکەن.

دۆستایەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کورد لەسەر چ بنەمایەک بووە؟ شتێکی زۆە سادەیە کە ئەو پەیوەندییەی ئێران دەبێ لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی بووبێت نەک شتێکی تر و هەر جۆرە بیرکردنەوەیەکی جیا لەوە بەلامەوە زۆر سەیر دەبێت بەتایبەتی ئەگەر لە زمانی کەسێکی شارەزای دنیای سیاسەتەوە ببیسترێ.

بەڵام هەروەک باسم کرد لەدیدارەکاندا و بەپێی پێویستییەکانی سەردەمدا دەکرێ بەسەر یەکتردا هەلبگوترێ و ئەوەش لە عالەمی سیاسەت دا شتێکی باوە بەڵام بۆ ئەو بابەتەش یاسا و ڕێسایەک هەیە کە نابێ هێڵە سورەکان ببەزێندرێ و لەرادە بەدەر بێت و شتی بێ چوارچێوە هەر نابێت.

کۆماری ئیسلامی بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە عیراق بە گشتی و لە کوردستانی باشوور بەتایبەتی هەتا ئەمڕۆ دۆستایەتی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردوە و پەیوەندیان هەبووە بگرە یارمەتیشی کردبێ بە ڵام هەموو ئەوانە شتێکی وڕوونە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بووە و نەک لەبەر خۆشەویستی کورد و هەمیشە ئەگەری ئەوە هەبووە و هەیە لەکاتێکدا بە پێی بەرژەوەندییەکی باڵاتر هەموو کوردستانی باشوور بکا بە قوربانی سیاسەتەکانی خۆی و لەمڕۆدا سێ لەمپەر لەبەردەمی کۆماری ئیسلامیدایە کە پێویستی بەدۆستایەتی کورد لە باشووری کوردستان هەیە، یەکەم کورد تەنیا هێزێک بوو پێشی بە بەرەو پێشچوونی داعەش بەرەو ئێران پێدەگیرا و پێسی پێگرت، دوهەم کورد تەنیا هێزێک بوو دەیتوانی هاوسەنگی هێز لە عێراق بو سەقامگیر بوونی حکومەتی ناوەندی عێراق کە دۆستی سترتژیکی ئێرانە دابینبکا و سێهەم وەزعی کوردستانی باشوور تەنیا هۆکارێکە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەبەرچاوی دەگرن کە هەڵسورانی ئەوان نەبێتە هۆکاری زەخت بۆ سەر ئەو پارچەیەی کوردستان.

بە لەبەرچاو گرتنی هەموو ئەو ڕاستییانەی سەرەوە دەبیندرێ بە پاشەکشەی داعەش و هەروەها نەمانی مەترسی لەسەر بەغدا تەنیا هۆکاری دۆستایەتی کۆماری ئیسالامی لەگەڵ کوردستانی باشوور، بارودۆخی ناو خۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و ترسی کۆماری ئیسلامی لە هەڵسورانی حیزبەکانی ئەو پارچەیەی کوردستانە و لەئەگەری باشتر بوونی بارودۆخی کوردستانی باشوور و کەمبوونەوەی پێویستی ئەو پارچەیەی کوردستان بەیارمەتی ئێران، ئەگەری گۆڕانی بارودۆخەکە هەیە و هەر بۆیەش کۆماری ئیسلامی بۆخۆی باش دەزانێ لەئەگەری هەرجۆرە زەخطیک بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات. ئەوە شاخەکانی کوردستانە سەنگەری شەڕی مان و نەمانی ئەو حیزبانەیە و تەنیا کەسێک دەیدۆڕێنێ کۆماری ئیسلامییە، کە ئەگەر وایە باشترین چارەسەر بۆ کۆماری ئیسلامی شێواندنی بارودۆخی کوردستانی باشوورە بە جۆرێک کە یەو پارچەیەی کوردستان سەقمگیری بەخۆیەوە نەبینێ و هەر پێویستی بە ئێران بمێنێتەوە و بە هەموو هێزێێەوە بۆ ئەو مەبەستە تێدەکۆشێ.

کە ئەگەر ئەو ڕاستییە بزانین کە کۆماری ئیسلامی بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی مامەڵە لەگەڵ کوردستانی باشوور دەکا زۆر سەیرە بەکرێگیراوانی دوژمنی کورد وەکوو پێشمەرگەی کوردستان ناوزەد کەین و کۆماری ئیسلامی بە دۆستی کورد بزانین.

کۆماری ئیسلامی بە پێی بەرژەوەندی خۆی وەکوو تاکتیک دۆستایەتی لەگەڵ حیزبەکانی کوردستانی باشوور کردووە نەک لەک لەگەڵ خەڵکی ئەو پارچەیەی کوردستان و نەک لەگەڵ بەرژەوەندی سەربەخۆی ئەو پارچەیەش، ئەگەر ڕاست دەکەن دۆستی ئەو پارچەیەی کوردستانیشن با هەڵوێستیان سەبارەت بە کەرکوک بزانین، کە وایە کۆماری ئیسلامی ئێران نە تەنیا دۆستی کورد بە گشتی نیە، دۆستی کوردستانی باشوریش نیە بگرە دۆستی هیچ یەک لە حیزبەکان و لایەنەکانی ئەو حیزبانەش نییە و تەنییا دوژمنی کوردە و هەر کەسێک بۆ ئەو بەرژەوەندییە زیاتر یارمەتی بکا دۆستی ئەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت