بانکەکانی ئەوروپا دڵەڕاوکەیان لە سازکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران هەیە

0
606

هەرچەند لەدوای گەیشتن بە ئەنجامی بەرجام لە نێوان ئێران و شەش زل هێزی جیهانی، ڕوحانی دەستی کرد بە سەفەر بۆ ئیتالیا و فەڕانسە و بە گوێرەی ڕاپۆرتی بڵاوبۆوە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، ڕێککەوتتنامەی چەندین میلیاردی لە نێوانیاندا و بەتایبەتی لە نێوان ئێران و فەڕانسە و کۆمپانیای ڕێنۆ و پێژۆ و کۆمپانیای نەوتی توتاڵ ـی فەڕانسەویدا بەسراوە بەڵام بانکەکانی ئەورووپا هێشتاش بە دڵەڕاوکەوە لەو پرسە دەڕوانن.

لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرێک لە بانکە جیهانییەکان و بەتایبەت بانەکانی فەڕانسە بە هۆی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و بەزاندنی هێڵی گەمارۆکان، میلیاردها سزای ماددی دراون، هەر ئەوەش بۆتە هۆکاری گومان و دڵەکوتە لە دەست پێکردنەوەی پەیوەندی بازەرگانی نوێ لەگەڵ ئێران.

بانکی ب‌ -ئێن‌- پ پاریبا، مانگی پووشپەڕی ڕابردوو، بە هۆی هەبوونی سەودا و بازەرگانی لەگەڵ ئێران، کوبا و سودان، بڕە پارەی ٩ میلیارد دۆلار سزای داوە بە ئامریکا.

وتەبێژی “دۆیچە بانک”، بانکە زەبەلاحەکەی ئاڵمان، بە هەواڵدەری فەڕانسەی گوتووە کە ئەو بانکە ئاگای لە کەم بوونەوەی گەمارۆکانی ئامریکا و ئوروپا لەسەر ئێران هەیە بەڵام تا کاتێکی تر گرووپەکەمان (دۆیچە بانک) ڕای خۆی لەسەر نەبوونی پەیوەندی و کڕین و فرۆشتن لەگەڵ ئێران ناگۆڕێ.

ئیۆ تیابۆ دەسیلگۆی، جێگری بەرپرسی گرووپی “مۆدف”یش حەوتووی ڕابردوو بە رادیۆ فرانس ئینفۆی گوتبوو کە “دۆخەکە ناڕوونە و نازانین بەرەو کوێ دەڕوات”.

گرووپی “مۆدف” هەر هەمان گرووپە کە خەرمانانی ڕابردوو، دەستەیەکی ئابووری گەورەی ناردە ئێرانێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.