شێرزاد فه‌لاحی خه‌ڵكی بانه‌ی کوردستان رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو كه‌سێك به ناوی شێرزاد فه‌لاحی له دایكبووی ساڵی ١٣٦٤، خه‌ڵكی شاری بانه، له شوێنی كاری خۆیه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به قسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی كوڕه‌كه‌یان، به بێ هیچ ئیزنێکی قه‌زایی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵهكهیانو كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی شێرزادیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.
شایانی باسه كه شێرزاد فه‌لاحی ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه‌دا ڕاگیراوه، به‌ڵام هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی نه‌زانراوه.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی دەیەمین خولی هەبژاردنەکانی پارلمانی ئێران، گرتن و دەست بەسەر کردنی چالاکوانانی کورد و تەنانەت کەسانی ئاسایی پەرەی سەندووە.
هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ٢٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، فاتح دونداری، سامان پاشایی، فەرشاد دارایی، نادر مەجیدیان و بێهرووز ڕیشەساحب، وێڕای ١٠ کەسی تر لە کاتی میوانداری لە ماڵی نادر مەجیدیان لە شاری سەقز، دەست بەسەر کراون.