باندێکی تری گەندەڵی دارایی لە ئێران، ئاشکرا ىوو

0
858

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی ئارمان،  جێگری وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ خەبات لە دژی گەندەڵییە ماڵییەکان، ئاشکرا بوون و گیرانی باندێکی دزیی زەبەلاحی ڕاگەیاندووە کە  بڕی ٨ هەزار میلیارد تمەن “گەنداڵیی ماڵییان” کردووە.

بەپێی ئەم هەواڵە باندی ئاماژەبۆکراو، بە دامەزراندنی چەندین کۆمپانیای بازرگانی و بە ڕواڵەت، دانی ڕاوێژ بە کۆمپانیاکانی دیکە، لە باری بازرگانی و دزەکردن بۆ نێو ڕێکخراوی کاروباری ماڵیاتی، زانیارییە نهێنییەکانیان دزیوە و لەو ڕێگەوە، هەوڵی دەوردانەوەی یاساکانی ماڵیاتیان داوە کە بەم شێوەیە توانیویانە بڕی ٨ هەزار میلیارد تمەن بدزن.

بە پێی لێدوانی بەرپرسی جێگری وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، ئەم باندە ماوەی چەندین ساڵە بە هاوکاریی یەکێک لە بانکەکانی ئێران کار دەکەن و هەر جارە و بە شێوازێک بۆ وێنە قاچاخی شتومەک، قۆرخ کردنی زەوی، ساختەکردنی بەڵگە، پارەشوشتنەوە و کاری ئەرز، درێژەیان بە چالاکییەکانیان داوە.

ماوەیەک لەمەو پێش  باندێکی تری هاوشێوە دەست بەسەر بوون ، کە تێیدا “محەمەد ڕەزا خاوەری” سەرۆکی بانکی “ملی” بڕی ٣ هەزار میلیارد تمەنی دزیبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت