بارودۆخى عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانى ئیمراڵى

0
692

دواى ئەوەى بەڕێز عەبدولا ئوجەلان ڕێبەرى پەکەکە ١٧ ساڵ پیش ئێستا دەست بەسەر و دەگەڕێنرێتەوە بۆ تورکیا دواى بەڕیوەچونى دادگاکەى حوکمى زیندانى هەتا هەتاى بەسەر دا دەسەپێندرێت.

لەوە بە دوا لە زیندانیکى تایبەت لە دورگەى ئێمراڵى دا زیندان دەکرێت کە تیمێکى لەشکرى ٧٠٠ کەسی خەریکى پاسەوانى لە عەبدوڵا ئۆجەلان و زیندانى ئیمرالىن کە چەندین زیندانى تریشی لێیە.

دەگوترێ لەم دواییانە پرسیارى ئەمنیەتى  زیندانى ئیمڕالى بۆ عەبدولا ئوجەلان دروست بوە کە پرسیارى لە بەرپرسانى زیندان کردوە کە ڕێشوێن ئاسایشى باش بۆ پاراستنى زیندان گراوەتە بەر من بە باشی دەپارێزرم.

لەو ڕۆژانەى کۆتاى دا بە گوێرەى هەندیک سەرچاوە ئاڵایەکى گەوەرە کە لە دورەوەى دورگەش دەبینرێت و نزیک پەنجەرەکەى عەبدوڵا ئوجەلان دانراوە ئەو ئاڵأیە سەرنجى هەموو زیندانیانى ڕاکێشاوە.

لە ساڵى ٢٠١١ وە تەلفزیۆنێکى ١٢ کاناڵى ٤٢ اینج لە ژورەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان دانراوە کە تا درەنگانى شەو  بە تەماشا کردنى بەرنامە سیاسیەکانەوە دادەنیشت ئەوەش وای کردوە کە بەرنامەى نوستنى بگوڕیت پێش تر ساعەت ١٠,٣٠ دەنوست ٦ بەیانى لە خەو هەلدەستا.

دواى بەڕێوە چونى گفتگۆى نێوان حکومەت و عەبدولا ئۆجەلان داواى کردنەوەى ئۆفیسێک وە کو ڕاپەراندى کارەکان و سکرتێرى کردن کردبوو هەر بۆیەش داواى گواستنەوەى هەندێک زیندانى تر بۆ لاى ئەو کەسانى وەک شیخ موس پایرۆز ، بایرام کایماز،جومعە على کارا سو،هەسبی ئۆز دەمیر، هەکى ئالپان لە گەڵ عەبدولا ئۆجەلان لە زیندانى ئێمرالى دەمانەوە. بەڵام ئێستا تەنیا ٣ کەس لەوانە لەوی ماون ئەوانى تر گواستراونەتەوە.

هەموو مانگێک تیمێکى پزیشکى لە پسپۆریەکانى جیا جیا وەکو سایکۆلۆجى و چاو  و هەناو ….. سەردانى عەبدۆلا ئۆجەلان دەکەن بۆ پشکنینى تەندروستى. دەگوترێ کە لە کۆنەوە نەخۆشی ئاسم وسینۆزیتى هەیە و بە هۆى گرفتى چاویشەوە مانگى ڕابردوو دکتۆر چاویلکەى نوێی بۆ داناوە.

maxresdefault

سەرچاوە:haberler.com

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.