الصابرین” ڕێکخراوێکى ترى تیروریستى سەر بە ئێران لە فلستین”

0
638

بەرپرسانى دەوڵەتى خۆسەرى فلستین پینج ئەندامى سەر بە رێکخراوى “الصابرین”ى نزیک لە ئێران بە تۆمەتى داڕشتنى پلان بۆ کردەوەى تیروریستى لە ئیسرائیل دەستگیر کرد.

رێکخراوى “الصابرین” رێکخراوێکى نویی سەر بە ئێرانە لە فلستین کار دەکات و لە بەرنامەى کارى خۆى دا جیهاد بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئازاد کردنى قودس گونجاندوە.

دواى ئەوەى لە ساڵى ٢٠١١ کەلێن کەوتە نێوان ڕێکخراوى حەماس و ئێران دروست بوونى ناکۆکى لە سەر پرسی سوریە ئێران هەوڵى دا رێکخراوى “الصابرین”ی دامەزراند.

لە هەندێ سەرچاوەى ئیسرائیلى ئەم ڕێکخراوە لە سەر نمونەى حیزبواالاى لوبنان دروست کراوە و تەنانەت لۆگۆى ئەم ڕێکخراوە زۆر لە لۆگۆى سوپای پاسداران و حیزبوللا نزیکە.

“الصابرین” لە بەیاننماکانى خۆى دا پشتیوانى حوسیەکانى یەمەن و حیزبواللا دەکات و لە هەندێک سەرچاوە دەگوترێ کە هەر ئەندامێکى ئەو رێکخراوە مانگانە ٣٠٠ تا ٤٠٠ دولارى ئەمریکى و ئەندامى بەرپرس تا ٧٠٠ دولار مانگانە وەردەگرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.