ئەژماری کوژراوانی تەقینەوەکانی لە ئیستابووڵ گەیشتە ٣٨ کەس

0
718

دوو تەقینەوەی جیاجیا لە ئیستانبووڵ، لانیکەم ٣٨ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕۆژی کورد: شەوی  ڕابردوو دوو تەقینەوە لەنزیک ستادیۆمی وەرزشیی “بێشیکتاش” لە ناوەڕاستی ئیستانبووڵ ـی تورکیە هاتە ئاراوە کە یەکێکیان هێرشی خۆکوژی بوو و لەو دوو تەقینەوەیەدا تا ئێستا لانیکەم ٣٨ کەس کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە هۆی ئەو تەقینەوانە، لە تورکیە، ماتەمینی گشتی ڕاەیێندراوە.

دەوڵەتی تورکیە وەک نەریتی هەمیشەیی خۆی، پارتی کرێکارانی کوردستانی وەک بکەری ئەو تەقینەوانە ناساندووە و هەر لە سەرەتای تەقینەوەکە رایگەیاندووە، بەڵگەیان لەبەر دەستە کە پ ک ک ئەو کارەی ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کاناڵی ئێن تی ڤی ـی تورکیە، پێدەچێ ئوتوبووسێکی دژەشۆڕش ـی پۆلیسی تورکیە، ئامانجی سەرەکیی ئەو هێرشە بووە.

ئیسراییل وێڕای مەحکووم کردنی ئەو هێرشە داوای لە تورکیە کردووە، هێرشە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئیسراییل مەحکووم بکات

تا ئێستا هیچ هێز و لایەن و گرووپێک، بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت