ئەو هێزە لەشکریەى لە شەوێک دا نیوەى خاکى لە دەست دا ۲۱٫۱ میلیاردۆلار بودجەى ساڵانەى بوە

0
643

سەنتەرى توێژینەوەى ئستراتیژیکى نێونەتەوەى کە ناوەندەکەى لە لەندەنى پایتەختى بریتانیا دەبێت سەنتەرێکى سەربەخۆیە کە سەبارەت بە بابەتى لەشکرى و ئاسایش  لێکۆلینەوە دەکات.

ئەم ناوەندە لە کتێبێک داکە مانگى رابردووى ئەمساڵ دا چاپ کرد باس لە بودجەى ساڵانەى لەشکرى ١٧١ ولات دەکات و بە گوێرەى خەرجیەکانى ڕێز بەندى کردوە کە زۆر ژمارەى سەرنج ڕاکێشی تیدایە .

وڵاتى عێراق بە  خەرج کردنى ٢١,١ ملیار دولار تەنیا بۆ ساڵى ٢٠١٥ لە ڕێزبەندى پانزدەیەمى وڵاتانى جیهانە کە ئەمە نزیکەى یەک لە سەر پینجى تەواوى بودجەى عێراقە.

وڵاتى ئەمریکا لە ڕێزى یەکەم بە ٥٨١ ملیار دولار دواتر وڵاتانى چین و عەرەبستان و روسیە و بریتانیا دێت کە بودجەى لەشکرى ئەمریکا بە نیسبەت ساڵى ٢٠١٤ نزیکەى ١٦ ملیار دۆلار کەمى کردوە.

شایانى باسە لەشکرى عیراق لە یەک شەو دا گرنگترین پارێزگاى ئەم وڵاتەى بە هەموو پێداویستیەکانى شەڕى لە هێرشێکى چەکدارانى داعش بە جێ هێشت و بە هەزاران سەرباز وەک ئەسیر کەوتنە دەست ئەم هێزە و کوژران. ئەوە لە حاڵێک دا عیراق خاوەنى یەکێک لە زۆرترین بودجەى لەشکرىیە کە لە ڕێزبەندى پانزدەیەم دایە وەها لەشکرێک بەو بودجەو و کردەوەیە پرسیار دروست دەکات کە ئەو هەموو پارەیە لە چى خەرج دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.