ئەو منداڵەی کە ماوەی یەک ڕۆژ سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل بوو، کۆچی دوایی کرد

0
854

ڕۆژی کورد: ئامیلی، کچی تەمەن ١٤ ساڵانی ئیسراییلی کە ماوەی یەک ڕۆژ بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە، کۆچی دوایی کرد.

ئەم کچە مێرمنداڵە ئیسراییلیە کە چەندین ساڵ بوو بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە، لەگەڵ مەرگ بەرەوڕوو ببوو، ئاواتی هەرە بەرزی ئەوە بوو، بتوانێ ببێ بە سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، نەتانیاهوو، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، ئەو خەونەی ئامیلی بەجێهێنا.

ساڵی ٢٠١٦ بنیامین نەتانیاهۆ، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، ئامیلی کردە سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل و ئامیلی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، بە دەسەڵاتی تەواوەوە، ئەرکی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییلی ڕاپەڕاند.

لەم ڕۆژەدا، حکومەت بڕیاریدا بودجەی نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی منداڵان زێدە بکرێت.

ئەو بڕیارەی حکومەت، لەلایەن ئامیلی ـی ١٤ ساڵانە، وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، واژۆ کرا.

 بریارەکەی واژوو کرد .

ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، ئامیلی ـی تەمەن ١٤ ساڵان بە هۆی سەختی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.

بنیامین نەتانیاهۆ لە پەیامی سەرەخۆشیی خۆی بۆ خێزانی ئامیلی دەڵێ: “دڵگرانم بە کۆچی کچە جوانەکەتان و شەریکی خەمتانم، بەڵام دڵخۆشم کە توانیم خەونەکەی لە ماوەی ژیانیدا بەدیبێنم”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت