ئەو دەستبەسەرکراوانەی ڕژیمی ئێران لە سەر شادی و خۆشی دەربڕین بۆ ڕێفراندۆم زیندانی کردوون، دەبێ ئازاد بکرێن

0
831
عەبدوڕەحمان ڕەسووڵ

کاریگەرى پرۆسەى گشتى ڕیفراندۆم بۆ سەرڕۆژهەڵاتى کوردستان زۆر سوودبەخش دەبێت بەهۆکارى ئەوەى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەدرێژایى زاڵبوونى سیستەمى کۆنەپەرستانەودژەبەشەرى ئیسلامى بەتوندترین جۆروشێوازبێ بەزەیانەودڕندانەئەشکەنجەوئازاردراوەوسۆکایەتى جۆراوجۆرى پێ کراوەوتەواوى ئازادى ومافەئینسانى یەکانى کورد پێشێل کراوە,گەنجان ولاوانى لەناوخیابانەکان بەئاشکرابەهەڵبەستنى تۆمەتى درۆیانە لەلایەن ئاخوندەکانى مەلاکان لەسێدارەدراون ئێستائەم لەسێدارەدانانەى مرۆڤەکان درێژەى هەیە.هەربۆیە ئەم ڕیفراندۆمە کاریگەریگەرى بەهیزى دەبێت بۆبەهێزکردنى بەرپەرچ دانەوەى چەوسانەوە وسەرکوتى داهاتووى ئەوڕژێمەبەشێوازى جۆراوجۆرئیرادەى خەڵکى کوردزمان بۆمەلکەچ نەبوون بەهێزتردەکات,لەقۆناغەکانى داهاتوودا گیانى شۆرشگێرى وتێکۆشانى ئۆپۆزیسیۆنى کوردى رۆژهەڵات لەناوخۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەهێزتردەکات لەهەمان کاتدا بەرەوڕوویى وڵاتانى پێشکەوتوو باشتر وسوودبەخشتردەبێت.

ئەنجام دانى ڕیفراندۆم کەمافێکى ڕەواى خەڵکى کوردستانە نەک تەنها بۆباشوورى کوردستان گرینگە پڕبەیاخە بەڵکو بۆسەرجەم ئەوبەشانە گرینگ وسوودبەخشە کەلەلایەن دەوڵەتانەوەداگیرکراوە بەدرێژایى چەندین ساڵەبەهۆى زاڵبوونى سیستەمێکى چەوسێنەرەوە خەڵکى کوردزمان دەچەوسێنەوە,بەهۆى قەدەغەکردنى ئازادییەکان وپێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ,ئەم بارودۆخەواى کردووە لەڕۆژهەڵاتى کوردستان لەژێرسایەى کۆمارى ئیسلامى سێدارەدا جیاوازترلەسەرجەم بەشەکانى ترگروتین وگەرموگورى زیاتر بەخۆوەببینێت سەرەڕاى هەبوونى سەرکوت وئیستبدادێکى لەرادەبەدەرلەلایەن هێزەکانى ئەمنێت وپۆلیسەوە کەلەماوەى ڕۆژانى گشت پرسى باشوورى کوردستانداهێزێکى زۆرى چەکداروسوپاى پاسداران بەچەکى قورسەوە لەشارەکانى کوردستانى رۆژهەڵات کۆکردۆتەوە بەڵام خەڵکى شارەکانى رۆژهەڵات چاونەترسانە هاتنەمەیدانەکانى خیابانەکان بۆدەربرینى خۆشحاڵى وپشتیوانى لەئازادى وسەربەخۆیى باشوورى کوردستان وئەنجامدانى ریفراندۆم.

ڕژێمى دڕندەى ئیسلامى ئێران هەرلەسەرەتایی خۆئامادەکردن وهەنگاونانى خەڵکى باشوورى کوردستان بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم هەوڵێکی بێ ئەندازەی دا کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوورى کوردستان ئەنجام نەدرێ وسەرکەوتوونەبێت بۆ ئەومەبەستەش چەندین پلانگێڕى بەگەڕخستبوو لەوانەفشارخستنەسەرحکومەتى هەرێمى کوردستان وحیزبەکانى دەسەڵاتدار لەباشوورى کوردستان ,وەک بیندرابەشێک لەگاریگەرى پیلانگێرى ڕژڕێمى ئیسلامى بەدەرکەوتبوو لەسەرهەندێک کەناڵى ڕاگەیاندن وناوەندى سیاسى بەڵام خۆشبەختانە ئیرادەودەنگى خەڵکى تێکۆشەرى باشوورى کوردستان سەرکەوتوبوو.هەربۆیە لەدوایى ڕیفراندۆمیش پیلانگێڕى ڕژیمى سەرکوتگەرى ئیسلامى یەکان کۆتایى نایە, پەرلەمانی ئێران بە توندی ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە ، لەراگەیەندراوێکدا کە ئیمزای ٢١٠ پەرلەمانتاری ئێرانیی لەسەرە راگەیەندراوە ، سەربەخۆیی کوردستان سەرەتایەکە بۆ دابەشکردنی عێراق ، ھەربۆیە داوا لە حکومەتی ئێران کراوە ھاوکاری تەواوی بەغداد بکات بۆ رێگریکردن لە ھەنگاوێکی لەو شێوەیە.لایخۆشیەوە عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی رایگەیاندووە,تاران دان بە ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستاندا نانێت بەڵام خۆشبەختانە سەرکەوتوونەبووە ڕۆژلەدوایى رۆژپشتیوانى یەکان بۆخەڵکى باشوورى کوردستان زیاتردەبێت ئەم سەرکەوتنەى ڕیفراندۆمى هەروەک خواردنەوەى ژەهروایە بۆ سیستەمەکۆنەپەرستەکانى ناوچەکە(عێراق وتورکیاوسووریا)وسیستەمە دژەمرۆڤایەتى یەکەى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێران کە بەهیچ شێوەیەک باوەڕى بەئازادى و مافەکانى مرۆڤ نى یە.

لەگەل بەرزبونەوەى دەنگ وسەداى ریفراندۆم خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەئێران لەسەرجەم شارەکان ڕژاونەتە کوجەوخیابانەکانى شارەکان بۆپشتیوانى وپیرۆزبایى لەسەرکەوتنى ریفراندۆمى خەڵکی باشوورى کوردستان,بەجل وبەرگى کوردى بەگەڕخستنى کەڕنەڤاڵی ڕەنگەکان ئاهەنگى خۆشى وسەرکەوتن دەگێڕن وشیرینى دەبخشنەوە بەڵام ڕژێمى ئاخوندى سێدارەو فاشی ئیسلامى ئێران توشی هیستریا بوە و دەستی کردوە بە سەرکوتی بێ بەزیانەى خەڵکی لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان,بە گوێرەی هەواڵى میدیاکان هێزەکانی ئیتڵاعات و سوپای پاسدارانی ڕژێم و بە پاڵپشتی بەکرێگیراوانی ناوخۆیی سەدان کەس لە لاوان و هاوڵاتیانی شارەکانی رۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیر و زیندانی کراون وئەشکەنجەوئازاردراون.تەنانەت لەهەندێک شارى ڕۆژهەڵاتدا جەشەکانیشى چەک کردوون لەبەرئەوەى کوردزمانن متمانەى پێ نەماون ئەمە لەڕۆژانى نزیک بوونەوەى ڕۆژى دەنگدان بۆسەربەخۆیى لەریفراندۆمدا.
ئەم هەنگاوە سەرکوتگەرانەیەی ڕژێمی کۆنەپەرستى ئیسلامی ئێران بە تونترین شێوە وبەهەرجۆرێک کەدەکرێت پێویستەهەموولایەک شەرمەزارومەحکوم ڕیسواى بکات وەکوئەرکێکى ئینسانى جیهانى مرۆڤایەتى لێ ئاگاداربکاتەوە.بێگومان ئەم ڕژێمە ڕاستەوخۆ کەوتۆتە بەردەم نەفرەت و ناڕەزایەتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتى کوردستان وئێران.

پێویستە هەموولایەک ئەوەبزانێت سەرکەوتنی ئامانجەکانى ڕیفراندۆم,سەرکەوتنی ئاوات وئامانجى خەڵکى کوردستانەکەئاوات وئامانجى خەڵکى کوردستان بەدەستهێنانى سەربەخۆیى وئازادى ومافەکانى مرۆڤە.
سەرکەوتنی دەنگ وهێزو ئیرادەی ئازادیخوازانەى خەلکی کوردستان لە ریفراندۆمی ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ بۆ سەربەخۆیی خواستی خەلکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی خواستی زۆربەی خەلکە و دەرخەری ئیرادەی ئازادیخوازانەی ئەوانەیە کە دژ بە حکومەتی عێراق و هەموو ئەو دەوڵەت و ناوەندانەی دەیانەوێ خەلکی کوردزمان بەردەوام ژێردەستە و کۆیلە بمێنێتەوە وچەوساوەبێت وسەروەت وسامانى وڵات بەتاڵان بەرن.

بڵاوبوونەوەى هەواڵى دەنگدانی ڕاپرسى گشتى کە داواکارى وئامانج وخواستى سەربەخۆیی خەڵکی باشوورى کوردستان بەسەرجەم ناوەندەجیهانییەکان وکۆمەلگەی نێودەوڵەتی گەیاند ودەریخست کە خەڵکى کوردزمان کۆیلایەتى وپلەدوویى چیترقبوڵ ناکەن لەم ڕۆبەدواوە داوایى پشتیوانی و هاوکارى لەسەرجەم مرۆڤ دۆستان وئازادیخوازانی جیهان دەکەن,لەبەرئەوەى کوردشایەستەیەومافى خۆیەتى کەبەمافەکانى خۆیى بگات,لەم چوارچێوەیەشداپێویستە نەتەوەیەکگرتوەکان وسەرجەم دەوڵەتانى پێشەکەوتوویى جیهان پشتیوانى ئەم هەنگاوەمەدەنى یەى خەڵکى باشوورى کوردستان بکەن ومافی سەربەخۆیی و ئەنجامی ڕیفراندۆم بەڕەسمی بناسێنن و ڕێگە نەدەن ڕێگری لە خەلکی کوردستان بکرێ بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی وئازادى خۆی بەم ڕێگا ئاشتیانەوشارەستانیانە,ئەرکى هەموولایەکە کە دژایەتی هەرپیلانگێڕێک بکرێک و هەڕەشە و دەستێوەردانێکی دەوڵەتانى عێراق و ئێران و تورکیا لە کوردستاندا بکەن کەناوەناوە بەهێزى سەربازى هەڕەشەلەخەڵکى باشوورى کوردستان وگەمارى ئابوورى دەخەنە سەر.

پێویستەدەوڵەتانى دیموکرات وپێشکەوتوو مەدەنى لەم قۆناغەدا درەک بەوەبکەن کە لەکاتێکدا لەڕۆژهەڵاتى ناوەراست هێزەگەلێکى توندڕەوتیرۆریست دەیانەوێت لەڕووى فکریى وکۆمەڵایەتى یەوە بەپشتیوانى دەوڵەتانى کۆنەپەرست لەجەشنى دەوڵەتى ئیسلامى وقەومى یەکان لەوناوچەیە گەشەبۆخۆیان بدەن,ڕژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئیران هەرلەگەڵ هاتنەسەردەسەڵات لەئێران هەتاوەکوئێستا لەپێناوى بەرژەوەندییەکانى خۆیى داکەمانەوەیە لەدەسەڵاتدا بەردەوام هاوکاروپشتیوانى زۆرینەى حیزب وڕێکخراوەوگرووپەجۆراوجۆرەتوندڕەوتیرۆریستى یەکان بووەوهاوکارى جۆراوجۆرکردوون لەڕووى سەربازى وچەک وئابوورى یەوەبەڵام لەباشوورى کوردستان خالێکی بەهێز وکاریگەرى ئەم گشت پرسى وڕیفراندۆمە ئەوەبووکە هەموو هاولاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی زمان و ڕەگەز و ناوچە و ئاین دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستاندا تا لە دەسەلاتی شەڕی سیاسى مەزهەبی وئایینى ونەتەوەیى زاڵ بەسەر عێراقدا جیاببنەوە و ئایندەیەکی دوور لە کێشەی قەومی ودینى دوور لەمەترسی بەشێوازى ئاشتیانە هەلبژێرن.لەو چوارچێوەیەشدا پێویست دەکات دەوڵەتانى مەدەنى وسیکۆلارودیموکراتخواز هاوکاروپشتیوان بن بۆ خەڵکى باشوورى کوردستان کە هەنگاوبنێن بۆ دامەزراندنى دەوڵەتێک وسیستەمێک کەپایەکانى دەستوورى دەوڵەت بە سیستەمێکى شارەستانى وسیکۆلاروئازاد کە بەهەمووجۆروشێوازێک کۆیلایەتى وچەوسانەوەى مرۆڤەکان ڕەدبکاتەوە,سیستەمێکى ناقەومی ونامەزهەبى ودینى لە کوردستان جێگیربکرێت کە هەموو هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی زمان و ئایینەکان ونەتەوەکان و ڕەگەز مافی یەکسانیان هەبێ.

ئەرکى خەڵکى باشوورى کوردستانە,ئەرکى چالاکوانان وڕێکخراوەمەدەنى یەکانى باشوورى کوردستانە ناکرێت وشەرمەزارییە کەبێ دەنگ بن لەبەرامبەرئەوهێرشانەى کۆمارى ئیسلامى ئێران کەکردوویەتی یە سەرخەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وکەزیاتر لە٨٥٠کەسى لەگەنجان ولاوان وژنان خستۆتەزیندانەکانەوە وئازاروئەشکنجەدراون وچارەنووسیان بەنادیارى ماوەتەوە بۆئەو مەبەستەش پێویستە ڕێپێوان وخۆپیشاندانى چەندهەزارکەسى لەشارەکانى باشوورى کوردستان لەدژى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەنجام بدەن,داواى بەپەلەئازادکردنى سەرجەم زیندانى یەکان بکەن .خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆپشتیوانى بەدەستهێنانى مافەکانى خەڵکى باشوورى کوردستان هاتنەسەرخیابان وشەقامەکان وپیرۆزبایى وخۆشیان دەربڕى بۆئەنجامدانى ڕیفراندۆم ودامەزراندنى دەوڵەتى سەربەخۆ,ئێوەش خەڵکى ئازادیخوازوتێکۆشەرى باشوورى کوردستان پشتیان بەرمەدەن وزیندانى کراوانى ڕۆژانى ریفراندۆم لەرۆژهەڵاتى کوردستان چاوەروانى هاوکارى وپشتیوانى ئیوەن,بۆئەومەبەستە دەست بەچالاکى جۆراوجۆر بکەن,خەڵکى ئازادیخوازویەکسانیخوازى ناوەندەکانى ئەورووپاو وڵاتانى ئەمریکا وکەنەدا بەتایبەت خەڵکى کوردزمان پێویستە ڕێپێوان وخۆپیشاندانى نارەزایەتى بەگەربخە,بچەنەبەردەم سەفارەتەکانى ڕژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران داواى بەزووترین کات ئازادکردنى گیروان وزیندانى کورد بکەن.

دەبى ئەوەبزاندرێت کەخۆپیشاندان ونارەزایەتى چەندهەزارکەسى بگەڕبخرێت لەوهەنگاوەدا هەموولایەک هاوکارپشتیوان بین بۆئازادکردنى زیندانیانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەم قۆناغەدا گەورەترین سەرکەوتن بەدەست دەهێنین لەهەنگاونان ونزیکبوونەوەمان لەئامانجەکانى ڕیفراندۆم ودامەزراندنى دەوڵەتێکى سەربەخۆى سیکۆلاروئازاد,بەپێچەوانەوەى هەردوورەپەرێزیک وکەم تەرخەمێک بەهەربیانوێکەوبێت بۆبەشدارى نەکردن لەنارەزایەتى وفشارهێنان بۆسەرکۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێران بۆئەوەى زیندانیان ودەست بەسەرکراوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئازادبکرێن لەبەرگرى کردن لەئامانجەکانى ریفراندۆم ودامەزراندنى دەوڵەتى سەربەخۆدووردەکەونەوە.
هەربۆیە باشتروچاکتروسوودبەخشترەکەهەموولایەک داوابکەین وهاوکاربین بۆئازادکردنى سەرجەم زیندانیانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بۆئەوەى ئەوانیش دانەبڕێن لەبەدەستهێنانى ئامانجەکانى ڕیفرندۆم وجارێکى ترخۆشحاڵى وئاهەنگ وشایى سازبکەنەوە بۆبەدیهێنانى سەربەخۆیى.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.