ئەو بەڵگەنامە نهێنییانەی هاوپەیمانێتیی نێوان بەنلادەن و موغنییە و ئێران دەسەلمێنن

0
581

كۆمەڵێگ بەڵگەنامە كە دادوەرێكی دادگای فیدراڵی نیویۆرك پشتی پێ بەستوون و بە پێی ئەو بەڵگانە بڕیارێكی دەركردووە و ئێران دەبێ چەندین میلیارد دۆلار وەك قەرەبوو بداتە بنەماڵەی قوربانییە ئەمریكاییەكانی هێرشەكەی 11ی سێپتەمبەر و ئەو كۆمپانیایانەی زیانیان بەركەوتووە و ئەوەش ئاستی دەستتێوەردانی ئێران و بەكرێگیراوەكانی لە ناوچەكە و دەستێدابوونی حیزبوڵای لوبنان لە هێرشەكەی یازدەی سیپتەمبەر دەسەڵمێنێ. ئەو هێرشەی هەزاران ئەمریكایی تێیدا كوژران.

بەڵگەنامەكان كە شەش دانەن و رۆژنامە بێسنوورەكەی “شەرقەلئەوسەت” بڵاوی كردووەتەوە، بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر دەیسەلمێنێ كە ئێران ئاسانكاریی كردووە بۆ هێزەكانی ئەلقاعیدە بۆ ئەویە بگەنە كەمپەكانی راهێنانیان لە ئەفغانستان، هەر ئەو شتەی بۆ سەركەوتنی كردەوەكەی 11ی سێپتەمبەر زۆر پێویست بوو.

 ئەو بەڵگانە دەریدەخەن كە عیماد موغنیەی فەرماندەی پێشووی حیزبوڵای لوبنان چاوی بەو كەسانە كەوتووە كە لە 11ی سێپتەمبەری 2011ـدا كردەوە تیرۆریستییەكەیان راپەڕاند و پەساپۆرتی نوێی بۆ دابین كردوون كە پێی بچنە ئێران و تا پێش عەمەلیاتەكە تەواو بپارێزرێن. بەپێی ئەو بەڵگەنامانە كە بڵاویش بوونەتەوە، بەرپرسانی ئێرانی فەرمانیان بە سنوورپارەزكانیان داوە پەساپۆرتی ئەوانە مۆر نەكەن، بۆ ئەوەی راگواستنیان ئاسانتر بێ.

ئەو بەڵگەنامانە دەیسەلمێنن كە پاش رووداوەكەی سێپتەمبەریش یارمەتیی دارایی ئەلقاعیدەی هەر كردووە و پەناگەیەكی ئەمنی بۆ سەركردەكانی ئەو تاقمە دابین كردووە.

بەڵگەكان ئەوەش دەخەنە روو، كە ساڵی 1993 كۆبوونەوەیەك لە پایتەختی خارتۆمی سوودان كراوە كە تێیدا ئۆسامە بەنلادەنی بنیاتنەر و سەركردەكەی پێشووی ئەلقاعیدە و ئەیمەنولزەواهیریی سەركردەی ئێستایان، بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەك لە پێناو هاوكاریی و پشتیوانی لە تیرۆریشم، چاویان بە عیماد موغنییە و كۆمەڵێك بەرپرسی ئێرانی كەوتووە.

 رۆژنامەكەی شەرقەلئەوسەت نووسیوێتی، ئەو پەروەندەیە دژی ئێران، ناوی شەش كەسی حەقیقی و حقووقیی تێدایە كە دەبێ لێپرسینەوەیان لێ بكرێ و ئەوانیش بریتین لە: خامنەیی و فەلاحیانی وەزیری پێشووی ئیتلاعات و جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران واتە محەمەد باقری زولقەدر: سێ دامەزراوەش كە بریتین لە: وەزارەتی ئیتلاعات/ سوپاس پاسداران و سوپای قودس كە لقی دەرەوەی وڵاتی سوپای پاسدارانە.

سەرەڕای ئەوەی كە ئێران و حیزبوڵای لوبنان شیعەن و ئەلقاعیدەش سوننە مەزەبە، بەڵام پێوەندییەكانی نێوان ئەلقاعیدە و ئێران نیشاندەری ئەوەیە كە ناكۆكیی نێوان دوو تایەفە نابنە كۆسپی بەردەم هاوكارییەكەیان لە بواری كردەوەی تیرۆریستیدا، بە شێوەیەك كە ئەندامە  پلەبەرزەكانی ئەلقاعیدە بەردەوام سەفەری ئێرانیان كردووە و لەسەر تەقاندنەوەی تەقەمەنییەكان و چۆنێتیی بەكارهێنانیان راهێنراون.

دیدارەكەی نێوان بەنلادێن و زەواهیری و موغنییە و كۆمەڵێك بەرپرسی ئێرانی لە سوودان كە لە دەوری یەكتری كۆ كردنەوە، كۆمەڵێك پێوەندی و پەروەردە و كردەوەی بەردەوام و هاوكاریی نەپساوەی نێوان ئێران و حیزبوڵا و ئەلقاعیدەی لێ كەوتەوە.

سایتی: ئەلعەرەبییە
لە فارسییەوە بۆ کوردی: رەسووڵ سوڵتانی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.