ئەهواز:حوکمی ئێعدام، بۆ سێ لاوی ئەهوازی تەئید کرا

0
600

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دیوانی باڵای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، حوکمی ئیعدامی سێ لاوی عەرەبی ئەهوازی بە ناوەکانی قەیس عەبیداوی، دەرچووی ڕشتەی حقووق، ئەحمەد عەبیداوی تەمەن ٢١ ساڵ و سەجاد بیلاوی خوێندکاری ڕشتەی حقووق سەر بە یەک بنەماڵە تەئیدکرد. هەواڵدەریی “موج” لە زاری غوڵامحوسێن مۆحسێنیی ئێژەیی، وتەبێژی دەزگایی قەزایی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، حوکمی ئێعدامی ئەو سێ لاوە عەرەبەی تەئید کردووە. ئەو سێ لاوە لە دادگاکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە شاری حەمیدیە سەر بە پارێزگای ئەهواز بە ئیعدام مەحکووم کراون.

حوکمی ئیعدامی ئەو سێ لاوە عەرەبە دوای ئەوە تەئید دەکرێت کە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئەهواز ١٧ کەسی لەو شاره وێڕای ئەو سێ لاوەی عەرەبەی دیکە دەستبەسەر کردبوو.
هەروەها بەرپرسانی قەزایی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەهواز داوایان لە بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە عەرەبە کردووە کە شاری حەمیدیە بەجێ بێڵن.
دادگای ئینقلابی شاری ئەهواز ئەو سێ لاوەی بە تۆمەتی “شەڕ لەگەڵ خودا” بە ئیعدام مەحکووم کردووە و ئەو حوکمەش تەئید کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت