ئەنستیتۆی میری کۆبوونەوەیەکی شەش قۆڵی بۆ حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕێکخست

0
2350

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاویک ئەنستیتیوتی مێری لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی بۆ حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی :شرۆڤەی سیاسیی ناوچە و ئێران و پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان” پێکهێنا کە لە کۆبوونەوەکەدا شەش حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەشدار بوون.

هەواڵینێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە هەولێر لەمبارەوە ڕایگەیاند: “مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، عەبدوڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە-رێکخراوی کوردستانیی حزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕەزا کەعبی، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە نوێنەرایەتیی سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە و رێبوار حوسێنی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات بە نوێنەرایەتی سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربوون .”.

لەو کۆبوونەوەیەدا لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات باسیان لە قۆناخی شەڕی داعش و دوای داعش و هاتنە سەرکاری کابینەی دۆناڵد ترامپ لە ئەمریکا خستە بەر باس و شرۆڤە و پیداگرییان لەسەر بیرکردنەوە لە خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان بۆ ئەم قۆناخە کرد و ئەرکی هەر کام لە هێزەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان لەو قۆناخەدا تاووتوێ کرد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت