ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پێش چاوی خەڵک دایکی خۆی کوشت

0
821

بە پێی وتەی چالاکوانانی سووریەیی، یەکێک لە شەڕڤانانی گرووپی تیرۆریستی داعش، دایکی خۆی تەنیا بە هۆی ئەوە کە داوای لێدەکرد لەناو داعشدا نەمێنێتەوە، لە پێش چاوی خەڵک کوشت.

گرووپی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە کە ناوەندەکەی لە لەندەنی بریتانیایە و هەروەها گرووپی “ڕەققە لە بێدەنگیدا قوربانی دەبێ”، بە پشت بەستن بە وتەی شایەتحاڵان لە شاری ڕەققەی سووریە، ڕایانگەیاند کە ئەو ئەندامەی داعش بە گولە دایکی خۆی لە پێش چاوی خەڵک، کوشتووە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان لە شاری ڕەقەی پێتەختی “خەلافەتی” گروپی تیرۆریستی داعش گوتوویانە: ئەو بکوژەی ئەندامی داعش بە ئەندامانی تری گرووپی داعشی گوتووە کە دایکی ئاگاداری کردۆتەوە کە هیزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەری ئامریکا هێڕش دەکەنە ئەو شارە و ئەو گرووپە لە ناو دەبەن و هەر بۆیەش پیویستە ئەو شارە جێ بهێڵن.

بە پێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی کە ئەو ئەندامەی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەو قسانەی دایکی بۆ هاوڕێبازەکانی دەگێڕێتەوە، ئەمری پێ دەکرێ دایکی خۆی بکوژێ و ئەویش بە پێی فەرمان لە ناو ئاپۆرای خەڵکدا تەقە لە سەری دایکی دەکات و دەیکوژێت.

ئەو کردەوەیەی ئەو ئەندامەی داعش لە حاڵێکدایە کە بە پێی ئایاتی کتێبی پیرۆزی مسوڵمانان (قورئان)، پێویستە ریزی دایک و باب بگیردرێت  بە چەشنێک کە تەنانەت لە دەست منداڵەکانیان “ئاخ”یشیان لێوە نەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت