ئەندامانی کابینەی ترامپ کێن؟

0
770

ڕۆژی کورد: کابینەی ترامپ، بە گشتی دەوڵەمەندترین کابینەی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا لە مێژووی ئەو وڵاتە دایە. داراییەکانی ئەندامانی کابینەی ترامپ، ١٤ میلیارد دۆلار مەزندە کراوە واتا ٣٠ جار زیاتر لە دارایی ئەندامانی کابینەی جۆرج بوش.

جیمز ماتیس، ئەرتەشبودی خانەنشین کراوی سپای تفەنگچیە زەریاییەکانی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگریی ترامپی لە ئەستۆ دەبێ کە مەترسیی ئێران بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی پێ لە داعش زیاترە و بە دژی بەرجام ـە.

ڕیک پێری، وەزیری وزەی کابینەی ترامپ دەبێ کە داوای گەمارۆ خستنە سەر بانکی ناوەندیی ئێران دەکات.

ڕێکس تیلێرسۆن، وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ترامپی لە ئەستۆ دەبێ کە سەرۆکی کۆمپانیای ئەکسۆن موبیل واتا گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهانە.

مایک پێنس، فەرمانداری ئیندیاناش وەک جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا ناسێندراوە.

مایکێل تی فلین، سپەهبۆدی خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئەمریکاش، وەک ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا، دێتە سەر کار کە ئیسلام وەک ئایدیایەکی سیاسی و بە شێرپەنجەی دەزانێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت