ئەندازیارێکی کورد لە راکردنی نێونەتەوەیی ماڕاتۆن دا میداڵی وەرگرت

0
4897

ئەندازیارێکی کورد وێڕای هەزاران کەسی دیکە لە دانیشتوانی وڵاتانی ئوروپایی بەشداریی لە یاری راکردنی ماراتۆن دا کرد و توانی مەودای ٤٢ کیلۆمیتر بە سەرکەوتنەوە بپێوێ.

رەزا داوودی کە ئەندازیار و پزیشکی مولوکولی – بیوانفورماتیکسە، وێڕای ٣٠٠٠ کەسی دیکە لە راکردنی ماڕاتۆتی ٢٠١٥ کە لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو، بەشداری کرد و توانی مەودای ٤٢ کیلۆمیتر بە ٥ سەعات و ٥٥ خولەک و ٢٥ چرکە بپێوێ و میداڵی ئەو یاریە وەرگرێ. ئەو یاریە بە شێوەی راستەوخۆ لە کاناڵی تلویزیۆنی “ئێورۆ سپۆرت ” کە کاناڵێکی بە ناوبانگ و سەرەکیی وەرزشی‌یە لە ئوروپا و جیهان دا، بڵاو دەکرایەوە.
ئەندازیار رەزا داوودی لە یاریی ماراتۆنی ساڵی ٢٠١٣ش دا بەشداری کردبوو و توانیبووی ئەو مەودایە بە ٦ سەعات و ٢١ خولەک و ١٦ چرکە بە سەرکەوتنەوە بپێوێ.
ئەندازیار رەزا داوودی خەڵکی مەهابادە و ماوەی چەند ساڵە لە وڵاتی فینلاند نیشتەجێ‌یە. ئەو وێڕای لێکۆڵینەوەی زانستی لە بواری پزیشکی دا، وەرزشکار و هەروەها لە بواری لێکۆڵینەوە لە مێژووی کوردستان بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستانیش دا خاوەنی کۆمەڵێک کاری گرینگە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.