ئەنجۆمەنی بەڕێوەبەرایەتیی شاری عەفرین، لە لایەن تورکیەوە دامەزرا.

0
1053

ئەنجۆمەنی بەڕێوەبەرایەتیی جۆجێی لە شاری “عەفرین “ـی کوردستانی ڕۆژئاوا، لە لایەن تورکیەوە دامەزراوە و تورکیە ڕایشیگەیاند کە ئەو ئەنجۆمەنە دامەزراوە، بەڕێوەبەریی کاتییە.

ڕۆژی کورد: بەپێ هەواڵی چەند سەرچاوەیەک لە شاری “عەفرین”ـی کوردستانی ڕۆژئاوا، ئەنجۆمەنی خۆجێی بەڕێوەبەری لە لایەن هێزەکانی داگیرکەری تورکیەوە دامەزرا.

لە ماڵپەڕە هەواڵدەرییەکانی تورکیەدا هاتووە، ئەنجۆمەنی خۆجێی بەڕێوەبەری لە عەفرین بە شێوەی دەنگدان لە نێو دانیشتووانی ئەو ناوچەیە هەڵبژێردران و ناوەندێکی بەڕێوەبەری دامەزراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ناوەندی ئەنجۆمەنەکە لە ۲۰ کورسی پێکهاتووە کە بەم شێوەیە کورسیەکان دابەش کراوە، کورد ۱۱ کورسی، عەرەب ۸ کورسی، تورکمانی ۱ کورسی و “زوهێر حەیدەر” لە نوێنەرانی کورد بە سەرۆکی ئەنجۆمەنەکە هەڵبژێردراوە.

دەستەی جێبەجێکاری ئەو ئەنجۆمەنە لە هەشت کەس پێک هاتووە کە بریتین لە زەکەریا مەحەمەد، جاسم ئەلسەفەری، ئەحمەد حاجی حەسەن، عەبدولڕەحمان نەجار، هارۆ عوسمان و مەحەمەد شێخ ڕەشید.

جێگای ئاماژەیە کە بەپێ ئەو هەواڵانە بڵاو کراونەتەوە، سەرۆکی ئەنجۆمەنەکە “زوهێر حەیدەر” لە لێدوانێکدا وتوویەتی، “سوپاسی تورکیە دەکەین بۆ ئەوەی کە ئەم دەرفەتەی بە ئێمە داوە و ئێمەش خزمەتی خەڵکی عەفرین دەکەین، هەر وەک قەڵغانی فورات ناوچەی لقی زەیتونیش دەبێتە نموونەیەک”.

هەروەها ئەنجۆمەنەکە لە ڕێگای “زوهێر حەیدەر”ـەوە بانگەوازی گەڕانەوەی خەڵکە ئاوارەکانی عەفرین دەکەن کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان.

سەرۆکی ئەنجۆمەنەکە لەو بانگەوازەدا ڕووبە ئاوارەکانی عەفرینی ڕایگەیاند: “داوا لە گشت عەفرینییەکان دەکەین بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان، ئێمە دەتووانین هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک بەڕێوە ببەین، لە ئێستاوە خۆمان عەفرین و ناوچەکانی بەڕێوە دەبەین نەک ئەوانەی لە قەندیل و شوێنەکانی دیکەوە هاتوون”.

تورکیە دەبێژێ، ئەو ئەنجۆمەنە لە ژێر چەتری هاوپەیمانی نیشتمانیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریەدا دامەزراوە و ئەنجۆمەنەکە سەربە ئەنجومەنی خۆجێی حەلەب دەبێت و پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریە دەکات.

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریە کە لە پێکهاتنی ئەنجومەنەکە بەشدار بوو، وتی: “تورکیە هەوڵی ڕێگریکردن لە دابەشبوونی خاکی سووریە دەکات، ئامانجمان لەگەڵ تورکیە هەمان مەبەستە.
ئێمە هەوڵ بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ عەفرین دەدەین کە بە هۆی تیرۆریستانەوە هەڵهاتوون “.

هەروەک لە هەواڵەکانداهاتووە، ئەنجومەنەکە لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی، پەروەردە و کاروبارەکانی دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.