ئەمینا ئاینا: کە گوتمان ئەردوغان دیکتاتۆرە عەبدولا ئوجەلان ڕەخنەى لە ئێمە گرت

0
950

  ئەمینە ئاینا هاوسەرۆکى پێشوى DBP دواى دەست لە کار کێشانەوەى لە سیاسەت لە ٣٠ مانگى ژانویە ئەمساڵ  لە چاوپێکەونێک لە گەڵ رۆژنامەى جمهوریەتى تورکی شرۆڤەى  روداوەکانى ئێستاى باکورى  کوردستانى کرد.

لەم وتوێژە دا ئاماژە بە بە شێک لە دەقى گفتگۆکانى وەفدى هەدەپە و سری سورەیا ئوندەر لە گەڵ عەبدولا ئوجەلان دەکرێ کە باس لە هاکان فیدان راوێژکارى  میتى تورکیە لەبارەى لێدوانەکانى قەندیل کە دەولەت چۆن هەلسوکەوت لە گەڵ ئەمە دا دەکات عەبدولا ئوجەلان دەڵى ” هاکان لەو کارانە زۆر باش دەزانێ جەمیل بایک دەبێ سەرنج بە هەندێک شت بدات ئەمن دەتوانم ڕستەى  دانوستان دەست پێ  دەکات یا کۆتاى پێ دێت بەکار بێنێم جەمیل و دوران کالکانیش ناتوانن ڕستەى وا بە کار بێنن پێیان بلێن لە چوارچێوەى خۆیان دا لێدوان بدەم ئەو شتانەى دەبی من بڵیم با ئەوان نەیلێن.

ئەمینا ئاینا لە وەڵام دا باس لە ساڵى ٢٠١٤ ئەوکاتەى کە وەفدى کوردى سەردانى عەبدولا ئوجەلانیان کردبوو دەکات دەڵێ ئێمە ئەوکات کە لێدوانى توندمان دەدا بەرامبەر بە ئەردوغان و وشەى دیکتاتۆرمان بە کار دەهیێنا رەخنەى لە ئێمە گرتبوو بە تەواوى دەقى وتەکانیم لە بیر نێە بەلام گوتبووى “لە لایەک دانوستاندن دەکەین لە لایەک پێی دەلێین دیکتاتور ئەگەر وایە بۆچى ئێمە لە گەڵ دیکتاتۆر دانوستاندن دەکەین”.

ئەمینا ئاینا لە دریژەى چاوپێکەوتنەکەى دا باس لە هۆکارەکانى دەست لە کار کێشانەوەى لە سیاسەت دا دەڵى دواى ئەوەى نەمنتوانى هیچ شتیک بۆ ئەو بریندارانەى کە لەخانوێک لە جزیرە دا گەمارۆ درابون بکەین ئیتر مانەوە لە سیاسەت مانایەکى نیە هەروەها لە ولامى ئایا بۆ شاخ دەچێ بۆ بەردەوام بوون لە کارى سیاسی دا دەڵى لە هەر شوێنێک کە میلیەتەکم بیهەوی سیاسەت دەکەم لە نێو میلە تى خۆم دام.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.