ئەمڕۆ سنە لە دۆخێکی ئەمنیەتی دا ژیا

0
1455

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، دۆخێکی ئەمنیەتیی بەرچاو بەسەر شاری سنەدا زاڵ بوو.

ئەم دۆخە ئەمنیەتییە لە کاتژمێری ٣ی دوا نیوەڕۆ تا ٩ی شەو بە کاتی ئێران، بەردەوام بوو.

لە شارەکیی سەعدی، ئەدەب، شەشی بەهمەن، فیردەوسی، شاپوور، حەسەن ئاوا، شارەکی کشاوەرز، لای پارکی کودەک و ئاویەر، بە شێوەکی بەرچاو بە مەئموور ئاخندرابوو.

ڕێژەی مەئموورەکان بە شێوەیەک بوو کە هەر ١٠ میتر ٤ مەئمووری لێ ڕاوەستابوو و چاوەدێریی هاتووچوو و جووڵەی خەڵکییان دەکرد.

لە هەمان کاتدا ڕێژەیەکی بەرچاو ماشێنی گەشتی پۆلیس و هێزە ئینتزامییەکان بە ناو شاردا دەسووڕانەوە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو ئاڵۆزی و دۆخە توندە ئەمنیەتییە بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕوون نیە

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت