ئەمریکەن ئینترپراز داوای کوشتن یان دەستبەسەرکردنی قاسم سلێمانی دەکات

0
1429

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: هەڵمەت مەعرووفی (تایبەت بە ڕۆژی کورد)

خوێندکارێکی لێکۆلەری کۆلێژی “ئەمریکەن ئینترپرایز” کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەسەر شەڕ و بارودۆخی خۆهەڵاتی ناڤینە، دەڵێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دەبێ قاسم سلێمانی سەرۆکی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران بکوژێ یانیش بیوەستێنێ و پێش بە چووونە پێشی خێرای کارەکانی بگرێ.

مایکێل ڕۆبین، لەو لێکۆڵینەوەی خۆیدا کە لەلایەن کۆلێژەکەیەوە بڵاو بۆتەوە دەنووسێ: “دەبێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قاسم سلێمانی بخاتە لیستەی تیرۆرەوە و خەڵاتی گرانبایی بۆ بگیر یان بکوژەکانی دابنێ ڕێک وەک ئەو خەڵاتەی بۆ بەغدادی، ئەیمەن ئەلزەواهری، سراجەدین حەقانی  سەرۆکی ڕێکخراوی حەقانی و تەیبە حافز سەعید و یاسین ئەلسوری داندراوە و تەرخان کراوە”.

وه‌رگێڕدراوی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ زمانی فارسی لێره‌دا بخوێنه‌وه‌ 

لە درێژەی ئەو بابەتدا هاتووە: “پێویستە لەگەڵ قاسم سلێمانی وەک خۆی مامەڵە بکرێتەوە، چون قاسم سلێمانی بەرپرسی کوشتنی چەندین ئامریکاییە” کەواتە دەبێ بکوژرێتەوە.

ڕۆبین ڕوو بە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا واتا دەوڵەتی ترامپ دەڵێ: “دەبێ پرسی کوشتنی سلێمانی یان دەستبەسەر کردنەکەی بخاتە ڕیزی پێشەوەی کارەکانی و بەو شێوە پشتگیری لە ڕوحی کوژراوە ئەمریکاییەکان بکات و تۆڵەی ئەو کەسانە بکاتەوە کە کوژراون، بۆ ئەوەی دژمنان بزانن کوشتنی ئەمریکاییەکان چ پاداشتێکی هەیە”.

نوسخه‌ی ئه‌سڵیی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ زمانی ئینگلیسی لێره‌ دا بخوێننه‌وه‌ 

لەو بابەتەدا هەروەها نووسراوە: “قاسم سلێمانی لە دەرەوەی ئێران، وێنەی تاکەکەسیی خۆی بڵاو دەکاتەوە، ئەوەش واتا بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەیێنێ و وا دەنوێنێ کە ئەمریکای پێ دەوڵەتێکی لاوازی هیچە  و لە ناوچەکە هێزی خۆی دەنوێنێ کە وا نیشان بدا ئامریکا هیچی لە دەست نایە”.

ڕۆبین پێشنیار دەکات، ئەمریکا کەمپەینێک بە دژی قاسم سلێمانی بخاتە گەڕ چون ئەگەر وەک ئێستا بچتە پێش ئەوا قاسم سلێمانی هەروا ئازادانە کارەکانی خۆی دەکات، بەڵام ئەو کات ناتوانێ وا ئازاد بێت و لە ئێران دەربکەوێت و ئەو کات هاوپەیمانانی ئێران ناچار دەبن لە خۆبواردن لە سلێمانی و هەروەها دژبەران و دۆستانیشی دەزانن کە سلێمانی لاوازە و هەر بۆیەش هەر کات بیهەوێ هێزی خۆی لە گۆڕەپانەکان نمایش بکات ئەو کات دەکەوێتە مەترسییەکی مەزنەوە”.

نۆسخه‌ی عه‌ڕه‌بیی ئه‌و بابه‌ته‌ لێره‌ دا بخوێننه‌وه‌

قاسم سلێمانی لە ١١ ئازاری ١٩٥٧ لە گوندی “قەناتی” سەربە شارە دێی ڕابر لە ئوستانی کرمان لە بنەماڵەیەکی دەسکورتی سەربە عەشایری سولێمانی لەدایک بووە و لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشداری کردووە و بەردەوام پلەکانی بڕیوە تا وای لێهاتووە بووە بە یەکێک لە دە سەرۆکی گرنگی ئێران لە ناو سپای ئێراندا. ساڵی ١٩٩٨ وەک سەرۆکی سپای قودسی ئێران دەست نیشان کراوە و لەلایەن ئەمریکاشەوە بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و سووریە و تێکدانی دۆخی تەناهی لەو وڵاتانە، تاوانبار کراوە.

مایكێل ڕۆبین كێیه‌ ؟ (پەراوین. وەرگێڕ)

مایکێل ڕۆبین ( Michael Rubin) یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی پێنتاگۆن ـە کە لە بوارەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین، تورکیە، ئێران، گەلێک لێکۆڵینەوەی ئەنجام داوە و بابەتی لەسەر نووسیون.

فەرمانی ناردنی ئەفسەرە پلە بەرزەکانی ئەرتەشی ئەمریکای بۆ خۆرهەڵاتی ناوڤین و ئەفغانسان بە مەبەستی بەڕێوەچونی سیاسەتە ناوچەییەکانی ئەمریکا لە لایەن ڕۆبین ـەوە دەرچووە و هەروەها لە بواری ئێران ناسی، تیرۆریسم و سیاسەتی وڵاتانی عەرەبی لە لێژنەی بەڕێوەبەریی جێگریکردنی ناوە فڕۆکەبەرەکانی ئەمریکا، وانە دەڵێتەوە. ڕۆبین بەر لە شۆڕشی ئێران لە ئێران ژیاوە و هەروەها لە پێش و پاش شەڕی عێراق لە عێراق ژیاوە و هەروەها لە یەمەن ژیاوە و بەر لە ١١ی سێپتامبر، ماوەیەکیش لەگەڵ تالیبان ژیاوە و چەندین پەرتووکی لە بواری دیپلۆماسیدا نووسیوە.

qasim-slemaniiii-rojikurd-wergeran

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت