ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران و تورکیە

0
1230

ماڵپەڕی بلوومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، واشنتۆن لەڕێگەی باڵیۆزەکانیان لە تاران و ئەنقەرە، لەبارەی هەڕەشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان هۆشداری داوەتە تورکیا و ئێران.

لە درێژەی هەواڵەکەی بلۆمبێرگدا باس لەوە کراوە کە دۆناڵد ترەمپ لە نزیکبوونەوەی عێراق، تورکیا و ئێران نیگەرانە و داوای لە ئیدارەکەی کردووە، تەواوی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەن.

لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە، ئەگەر هەڕەشەکانی عێراق بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەمریکا تەواوی هاوکارییە سەربازی و ئابوورییەکانی بۆ بەغدا دەوەستێنێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.